لە شاری بۆکانی رۆژهەڵات بەهۆی تەقینەوەی غازەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى شارى بۆکان ڕایگەیاند، شەوى ڕابردوو لە ماڵێکى شارەکەمان بەهۆى لێچوونى غازەوە تەقینەوەیەک ڕوویدا و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسى دیکەش برینداربوون، دەشڵێت، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

رەسوڵ مەعروفى، بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى شارى بۆکان بە میدیا ناوخۆییەکانى ئێرانى ڕاگەیاندووە، شەوى ڕابردوو بەهۆى لێچوونى غاز لە ماڵێکى گەڕەکى بەهار تەقینەوەیەک ڕوویدا.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى شارى بۆکان باسیلەوەکرد، بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسى دیکەش برینداربوون.

لە درێژەى قسەکانیدا رەسوڵ مەعروفى ئاماژەى بەوەشکرد، جگە لە زیانە گیانیەکان تەقینەوەکە زیانى زۆرى ماددى بەدواى خۆیدا هێناوە.

ف.ق