لە شەنگال بەبۆنەی ٤ی نیسانەوە نەمام نێژران

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شەنگال نەمام نێژران.

بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لە دۆڵی کەرسێی شەنگال نەمام نێژران.

ئەندامی تاژێ عەدول شەمۆ لەکاتی ناشتنی نەمام قسەی کرد و وتی: "ئێمە ٤ی نیسان لە رێبەر ئاپۆ و گەریلاکان کە لە دژی داگیرکەری لەسەر چیا شەڕ دەکەن، پیرۆز دەکەین".

هـ . ب