لە شەنگال بنەماڵەی شەڕڤانانی یەبەشە چالاکییان دەستپێکرد

بنەماڵە و کەسوکاریی ئەو شەڕڤانانەی یەبەشە کە لە لایەن سوپای عێراقەوە گیراون، بۆ بەردانی شەڕڤانیان لەپێش ناوەندی هەواڵگری عێراق لە ناوەندی شەنگال چالاکی دانیشتینان دەسپێکرد.

چالاکی شەنگال

لە ١٨ی ئاداری لەوکاتەیی شەڕڤانانی یەبەشە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا بوون، لە ناوەندی شەنگال کەوتنە بۆسەیەکی هێزەکانی سوپای عێراقەوە. بەو هۆکارە شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان شەڕڤانانی یەبەشە و سوپای عێراق درووستبوو، وە لە ئەنجامدا پێنج شەڕڤانی یەبەشە بە برینداری کەوتنە دەستی سوپای عێراق.

وێڕانی بانگەوازی و داوکاری لایەنە سیاسییەکان، زانایانی ئاینی، سەرۆک هۆزەکانی شەنگال و بەردەوام بوونی چالاکییەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو ئەندامە دەستگیرکراوانەی یەبەشە بەرنەدراوون و لە لاین سوپای عێراقەوە خراونەتە زیندانەوە.

تا بەردانی شەڕڤانان چالاکییەکان بەردەوام دەبێت

بۆ زانین و پرسینی چارەنووسی ڕۆڵەکانیان، ئەمڕۆ دایکی ئەو شەڕڤانانە لە پێشی ناوەندی هەواڵگری عێراق لە شەنگال چالاکی دانیشتنینان دەستپێکرد.

دایکان لە چالاکییەکەدا پۆستەری "هەرگیز ستەمی حکومەت قبوڵ ناکەین. تا بەردانی منداڵەکانمان، لە چالاکییەکانمان بەردەوام دەبین" بەرزکردەوە.

بنەماڵەکان کە خواستییان بەردانی ڕۆڵەکانیانە، ڕۆژی ٣٠ی ئادار بۆ فشارخستنەسەر حكومەتی بەغدا لە ڕێگەی فشاری نێونەتەوەییەوە، نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەورووپا و ١٤ دەوڵەت نارد کە فەرمانی ٧٤یان وەک قڕکردن ناساندووە.