لە شەنگال بومەلەرزە ڕوویدا
بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣.٧ لە باشوری قەزای شەنگال لە پارێزگای نەینەوا ڕوویدا.
بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣.٧ لە باشوری قەزای شەنگال لە پارێزگای نەینەوا ڕوویدا.
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی لە عێراق ڕایگەیاند، ئەم بەیانییە بومەلەرزەیەک لە پارێزگای نەینەوا ڕوویداوە.
لە ڕاگەیاندراوی دەستەکەدا هاتووە: «بومەلەرزەکە لە کاتژمێر ٢:٢٣:٣٤ لە سەرلەبەیانی دووشەممە تۆمارکراوە، گوڕەکەی گەیشتۆتە ٣.٧ پلەی ڕێختەر لەدووری ٣١ کیلۆمەتر لە باشوری قەزای شەنگال لە پارێزگای نەینەوا».
دووپاتی کردەوە: «هاوڵاتییان هەستیان بە بومەلەرزەکە نەکردووە و باس لە هیچ زیانێکی ئەوتۆ نەکراوە».
ف.ق