لە شەرناخ ٣ کەس زیندانی کران
لە ناوچەی ئەلکێ لە شەرناخ ئەو ٧ کەسەی دەستگیرکران، ٣ کەسیان زیندانی کران.
لە ناوچەی ئەلکێ لە شەرناخ ئەو ٧ کەسەی دەستگیرکران، ٣ کەسیان زیندانی کران.
لە ناوچەی ئەلکێ لە شەرناخ لە ١٧ ی حوزەیران لە گوندەکانی وارگوندەک، مێلیخا و فەراشین، چەند هاوڵاتییەک بە ناوەکانی فازیڵ ئەسڵان، شەهموس ئەسڵان، مەزڵوم ئەسڵان، جودی ئەسڵان، هەژار ئەسڵان، کەریم ئابی و شەعبان عەبۆ دەستگیرکران. هەر ٧ کەسەکە پاش وتە لێ وەرگیران ڕەوانەی دادگا کران. فازیڵ ئەسڵان، جودی ئەسڵان، کەریم ئابی و شەعبان عەبۆ بە مەرجی چاودێری دادوەریی ئازادکران. بەڵام شەهموس ئەسڵان و مەزڵوم ئەسڵان و هەژار ئەسڵان، بە پاساوی ئەوەی گەواهیدەری نهێنی گەواهی لەسەر داون، زیندانی کران.
ئەم ٣ کەسە ڕەوانەکران بۆ زیندانی شەرناخ تیپی T.