لە سلێمانی یادی شەهید زیلان کرایەوە
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، یادی شەهید زیلانیان کردەوە.
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، یادی شەهید زیلانیان کردەوە.
ئێوارەی دوێنێ لە شاری سلێمانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان – ڕژاک و ژنانی گەنجی تێکۆشەر٢٦ هەمین ساڵیادی شەهید زیلان کرایەوە.
دوای خولەکێک وەستان بە بێ دەنگی بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدان، نامەی شەهید زیلان خوێندرایەوە، شەهێن محەمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی لە سلێمانی وتەیەکی لەسەر ژیانی شەهید زیلان پێشکەش کرد.
هەر لە مەراسیمەکەدا بەڵگە فیلمێک لە بارەی ژیان و تێکۆشانی شەهید زیلان پێشکەشکرا و پێشانگایەکی وێنەیی لەلایەن ژنانی گەنجی تێکۆشەرەوە بۆ ئەو یادە کرایەوە کە تیایدا وێنەی ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی شەهید نمایشکرا بوون.
لالە ئازاد، نامەی شەهید زیلانی خوێندەوە، پێش شەهید بوونی نوسیبووی، کە تیایدا باس لە ناسنەی کوردبوون و ڕۆڵی ژن لە مێژوو هۆکارەکانی چالاکیەکەی دەکات.
شەهید زەینەب کناچی، ناسراو بە زیلان، ساڵی ١٩٧٢ له گوندی ئهلمالی سهر به شاری مهڵاتیای باکووری کوردستان لهدایکبووە، ساڵی ١٩٩٤ له شاری ئهدهنه ڕێکخستەکانی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کورد دەناسێت و له ساڵی ١٩٩٥ بەشداری ڕیزهکانی گهریلا دەبێت.
ڕۆژی ٣٠ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٦ دژی ئەو هێرشانەی دەکرانە سەنتەری شاری دێرسیم و لە وەڵامی ئەو هێرشەی کە لەو ساڵەدا لە دیمەشق بە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو کرایە سەر شوێنی مانەوەی ڕێبەر ئۆجەلان، چالاکییهکی گیانبازیی له ڕێوڕەسمێکی سەربازیی سوپای تورکدا ئەنجامدا.
ف.ق