لە سەرحەد ٢ داگیرکەر سزادران، ٢ سەنگەر تێکدران
لە گۆڕەپانی گوندی دەرێ لە ناوچەی ئێباخی وان، گەریلاکانی ئازادی کوردستان، بنکەیەکی سوپای تورکیان کردە ئامانج. لە چالاکییەکەدا، ٢ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەر تێکدران.
لە گۆڕەپانی گوندی دەرێ لە ناوچەی ئێباخی وان، گەریلاکانی ئازادی کوردستان، بنکەیەکی سوپای تورکیان کردە ئامانج. لە چالاکییەکەدا، ٢ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەر تێکدران.
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەم جۆرەیە:
"لە هەرێمی سەرحەد؛
٤ ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٩:٠٠ لە گۆڕەپانی گوندی دەرێ لە ناوچەی ئێباخی وان، چالاکی هەماهەنگی گەریلا دژی بنکەی سوپای تورک ئەنجامدرا. قۆڵی یەکەمی چالاکییەکە، بە نیشانەشکێنی داگیرکەرانی کردە ئامانج و ٢ داگیرکەر سزادران. قۆڵی دووەمی چالاکییەکە، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک هێرشی کردە سەر داگیرکەران و ٢ سەنگەر تێکدرا.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
٢١ ی تشرینی دووەم لە کاژمێر ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر داگیرکەران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛
٢٢ ی تشرینی دووەم لە هەرێمی خواکورک، گۆڕەپانەکانی سینین و کەنداکۆلا و گۆشین و چیای بەربزینە و گردی ڕۆستێ و گردی شەهید هاوار، ٨ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردوومان کران".