لە سیدنی چالاکی بە بۆنەی رۆژی جیهانی کۆبانی ئەنجامدرا

لە شاری سیدنی ئۆستوڕالیا، کوردستانیان و دۆستەکانیان بەبۆنەی ١ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی کۆبانی چالاکیان ئەنجامدا.

کوردستانیان لە شارەکانی سیدنی ئۆستوڕالیا  لەگەڵ دۆستەکانیان لە گۆڕەپانی تاون هەڵ کۆبوونەوە و ئاڵاکانی یەپەژە و یەپەگەیان بەرزکردەوە و سەرەتا بەناوی کۆمیتەی ئامادەکار ڕاگەیەنراوێک خویندرایەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا بەبیرهێنرایەوە کە بەرخۆدانی کۆبانێ یەکەم دەستکەوتنی دژی داعش بوو و باسی ئەوەکرا کە مرۆڤایەتی شۆڕشی رۆژئاوا هیچ کاتێک لەبیرناکات.

بەناوی تەڤگەری ژنی هاوپەیمانی سۆسیالیست سوسەن پیریجی قسەی کرد و وتی، "بەناوی ژنانی ئۆستوڕالیا، ئێمە قەرزاری ژنانی یەپەژەین کە پێشەنگایەتی شۆڕشی رۆژئاوا دەکەن. تاریکی داعش و پشت داعش لەلایەن ژیانی کوردسانەوە تێکشکێنرا.

مەسنورە رەزاکی چالاکوانی کورد دواتر قسەی کرد و بەبیریهێنایەوە کە زیاتر لە ١٠ هەزار شەڕڤان لە شۆرشی رۆژئاوا دە شەهید بوون. هەروەها داوای لە کوردان و دۆستەکانیان هەمووانکرا کە  لە دەوری کۆبانی و رۆژئاوا ببنە خاوەن یەک هەڵوێست. دواتر گروپی هەڵپەرکێی منداڵانی ڕۆژئاوا نمایشی خۆیان پیشکەش کرد. هەروەها چالاکیەکە بە هەڵپەرکێ و خوێندنەوەی شیعر کۆتایی هات.

ف.ق