لە شەنگال فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج_نوێکرایەوە

دەوڵەتی تورک لە ناحیەی سنونێ لە شەنگال ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، ٣ کەس برینداربوون.

ئەو دەمەی دانیشتووانی شەنگال هەشتەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی هەرێمەکەیان لەدەستی چەتەکانی داعش پیرۆز دەکرد، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شارۆچکەی سنونێ ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج. 

بەپێی زانیارییەکان، ٣ کەس برینداربوون.