لە ئاگری چالاکی؛ ٥ داگیرکەر سزا دران

هەپەگە رایگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر لە دەمیرقاپی لە ناوچەى گلیداغی ئاگری لە ١٣ی تەممووزدا دەستی بە ئۆپراسیۆن کردبوو، گەریلا دەستوبرد و بە خێرایی لە یەکە شاراوەکانی دوژمنیان دا و لەو چالاکییەدا ٥ داگیرکەر سزادران.

ناوەندی  راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی چالاکیی هیزەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورکی داگیرکەرەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:

لە ناوچەى گلیداغی ئاگری ٥ داگیرکەر سزادران

" لە ١٣ی تەممووز سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەى دەمیرقای لە گلیداغی ئاگری بە بەشداریی یەکە شاراوەکانی دەستی بە ئۆپراسیۆن کردبوو. هێزەکانی گەریلامان یەکەیەکی شاراوەیان لە ناوچەکەدا لە کاتژمێرەکانی رۆژدا خستبووە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی خۆیان و لە کاتژمێر ٢١:٠٠ دا لە سێ قۆڵەوە چالاکییان لە دژیان ئەنجامدابوو. لەو چالاکییەدا لە ماوەیەکی کەمدا ئەو یەکەیە بێکاریگەر کرا و بەلانیکەمەوە ٥ داگیرکەر سزادران. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەکەدا، کە زۆر بە خێرایی و دەستوبرد ئەنجامدرا، داگیرکەران تووشی شپرزەیی و شڵەژانێکی وەها بوون، کە بە دەشت و چۆڵەوانییەکاندا بڵاویان لێکرد. بۆ جارێکیتریش هێزەکانمان لە دژی ئەو سەربازە داگیرکەرانە، کە بە دەشت و دۆڵەکاندا بڵاوەیان لێکردبوو چالاکی ئەنجامدرا و لەوێشدا گورزی گەورە لە دوژمن درا، بەڵام ژمارەی کوژراوان و بریندارانی دوژمن لەوێدا روون نەبوویەوە.

سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە کاتژمێر ١٣:٠٠ دا بە کۆپتەر دەستیکرد بە گواستنەوەى کوژراوان و بریندارەکانی لەو ناوچەیەدا.

لە ناوچەى حەفتاین لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابووردا؛

لە ١٠ی ئاب لە کاتژمێر ١٧:٠٠ دا هێزەکانی یەژاستار لە دژی داگیرکەران، کە لەسەر شاخی ئیندرمە لە خانتوور دەستیان بە جموجوڵ کردبوو، چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر سزادران. دەوڵەتی کۆماری تورکیای داگیرکەر دوای چالاکییەکە کوژراوان و بریندارەکانی بە کۆپتەر لە ناوچەکە دوور خستەوە.

لە ناوچەى مەتینا لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابووردا؛

لە ١٠ی ئاب لە کاتژمێر ٠٨:٣٠ دا بە چەکی قورس لە داگیرکەرانی سەر ملەى شاخی ئازاد درا. لەو چالاکییەدا ئامانجە دیاریکراوەکان بە وردی لێیاندرا.

لە ١١ی ئاب لە کاتژمێر ٠٣:٥٠ دا هێزەکانی یەژاستارمان لە داگیرکەرانی سەر شاخی کۆردینەیان دا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا داگیرکەریک سزادرا و ٢ کامێرای چاودێری تێکشکێنران.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەى ئاڤاشین؛

لە ١٠ی ئاب هێزەکانمان لە دامێنی شاخە سۆر  یەکەیەکی شاراوەی سوپای تورکی داگیرکەریان خستە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی خۆیان لە هەمان رۆژدا لە کاتژمیر ١٢:٠٠ لە نزیکەوە لە یەکەکەیان دا. لەو چالاکییەدا بەلانیکەمەوە داگیرکەرێک سزادرا و دوای ئەو چالاکییە داگیرکەران هەندێک پاشەکشەیان کرد.

لە ١٠ی ئاب دا هێزەکانمان لە کاتژمێر ١٨:٢٠ دا لە شاخی سلێمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیان دا. لەو چالاکییەدا گورزێکی بەهیز لە دوژمنی داگیرکەر درا.

سوپای تورکی داگیرکەر ٧ جار گازی کیمیایی لە دژی تونێلەکانی شەڕ بەکارهێنا

لە ١٠ی ئابدا فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەى سیان لە گارە لە بەرواری دا بۆردومانکرد. دوای بۆردومانەکە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە و ئاگرەکە تاوەکو ئێستاش بەردەوامیی هەیە.

لە ١٠ی ئاب لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ ۆ ٢٣:٠٠ کۆپتەرەکان بە سەر هێڵی قاشورا لە مەتینا سوڕانەوە. لە هەمان کاتژمێردا کۆپتەرەکان دەورووبەری گوندی دەشیش و سەرارووی کانی ماسی لە ئامێدی و دەورووبەری شاخی کۆردینەیان بۆردومانکرد.

لە ١٠ی ئاب لە کاتژمێر ٢١:٣٠ بۆ ٠٤:٣٠ دا تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەى وەرخەلی ئاڤاشین بە تەقەمەنی، فڕۆکەى جەنگی و کۆپتەر بۆردومان کران.

 لە هەمان رۆژدا لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ بۆ ١٩:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی تونێلەکانی شەڕ ٧ جار گازی کیمیایی بەکارهێنا.

لە ١٠ی ئاب دا داگیرکەران خواستیان لە گۆڕەپانی شاخە سۆری ئاڤاشین بە تەقەمەنی هێرش بکەنە سەر تونێلەکانی شەڕ، بەڵام هێزەکانمان لە داگیرکەران هاتنە دەست و داگیرکەرانیان ناچار بە پاشەکشە کرد.

تاوەک ئێستا و بە بەردەوامی درۆن بەسەر ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.

سوپای تورکی داگیرکەر بە کۆپتەر هێزەکانی خۆی لە ناوچەى مەرڤانۆس، تابووری عەرەبەکان، شاخە سۆر و شاخی سلێمان ئاڵۆگۆڕ کرد.

لە ١٠ی ئاب لە کاتژمێر ١٢:٣٠ بۆ ٢٢:٣٠ ناوچەى چەمچۆی زاپ بە چەکی قورس بۆردومان کرا.

لەو هێرشانەى دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت".

ژ.ت