لە ئامەد بە جەماوەری پیلانگێڕی شەرمەزار کرا

لە ئامەدی باکووری کورستان بە ڕێپێوان و گردبوونەوەی جەماوەری پیلانگێڕی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار کرا و پەیامی 'هەموو کات و ساتێکمان تێکۆشانە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ' درا.

شەرمەزارکردنی ١٥ی شوبات

لە ئامەد بە پێشەنگایەتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و تەڤگەری ژنانی ئازادی (تەژەئا) ڕێپێوانی 'ئاشتی و ئازادی' ئەنجامدرا. لە ڕێپێوانەکەدا نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و هەزاران کەس بەشداربوون.

لە ڕێپێوانەکەدا پانکارت بە نوسینی 'ڕۆژی تاریک دەگۆڕین بۆ ڕووناکی' هەڵگیرا. لەگەڵ بەردەوام بوونی ڕێپێوانەکەدا بە هەزاران ڕێپێوانکار درووشمی 'بژی بەرخۆدانی زیندانیان'، 'پەیامنێری ئاشتی لە ئیمراڵییە'، 'بژی بەرخۆدانی گەلی کورد' و 'بە بەرخۆدانمان سەردەکەووین'یان دەگووتەوە.

ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی شێخ سەعیدەوە بەرەو بورجی کەچکی بە جەماوەری بەڕێوەچوو. دواتر ڕێپێوانەکە گۆڕدرا بۆ گردبوونەوە و ڕاگەیاندراو خوێندرایەوە.

پەیامەکانی گردبوونەوەکە:

هاوسەرۆکی ئامەدی دەم پارتی، عەباس شاهین: گەر چارەسەری دیموکراتیکیانەی گەلی کورددان دەوێت، دەبێت پێش هەموو شتێک گۆشەگیری لابەرن. نابێت ئیرادەی گەل سەرکەوت بکەن.

وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو: ویستییان بە پیلانگێری و گۆشەگیری تێکۆشانی گەلی کورد و بەڕێز ئۆجالان لەناوبەرن. بەڵام ئیمراڵی گۆردرا بۆ خاڵی بەرخۆدان. خواستمان ئازادی بەڕێز ئۆجالان و چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورددە.

هاسەرۆکی دەبەپەی ئامەد محمەد شیرین گوربوز: بەڕێز ئۆجالان گۆشەگیری ئیمراڵی وەرچەرخاند بۆ بەرخۆدان و هەڵوێستی سەدە. ئەم بەرخۆدانە ئامانجەکانی پیلانگێڕی پوچەڵ کردەوە. ئەو پرۆسە چارەسەرییەی بەڕێز ئۆجالان بۆ چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد پەرەی پێداوە، هاوکات دیموکراتیکبوونی تورکیایی لێ دەکەوێتەوە. دەبێت تێکۆشانمان بەرفراوان بکەین و ڕۆژی ڕەشی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا بگۆڕین بۆ ڕۆژی ڕووناکی ئازادی گەلی کورد.