لە ئامەد پێش دەستپێکردنی نەورۆز چەندین کەس دەستگیرکران
پێش دەستپێکردنی نەورۆز لە ئامەد، پۆلیس چەندین کەسی دەستگیرکرد.
پێش دەستپێکردنی نەورۆز لە ئامەد، پۆلیس چەندین کەسی دەستگیرکرد.
پۆلیسی تورک کاتژمێر ٢٢:٠٠ بەکاتی ناوخۆیی هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و چەندین کەسیان لەئامەد دەستگیرکرد.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەبارەی ژمارە و ناوی ئەو دەستگیرکراوانە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان یەکێک لە دەستگیرکراوەکان شورژان ژیان پەهلەوانە لە ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد.
ئەو هەڵکوتانەی پۆلیس لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ نەورۆزی جەماوەری لە ئامەد بەڕێوەدەچێت.
ژ.ت