لە ئاڤاشین ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی: ٨ داگیرکەر سزادران و ٣ سەنگەر تێکشکێنرا
هەپەگە رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیدا، کە بە ورە و رۆحی فەرماندە مەعسوم کۆرکومازدا ئەنجامدرا ٨ داگیرکەر سزادران و ٣ سەنگەر تێکشکێنران.
هەپەگە رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیدا، کە بە ورە و رۆحی فەرماندە مەعسوم کۆرکومازدا ئەنجامدرا ٨ داگیرکەر سزادران و ٣ سەنگەر تێکشکێنران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی چالاکییەکان و هێرشە داگیرکەرییەکانەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:
"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەى ئاڤاشین؛
لە ٢ی ئاب لە کاتژمێر ٠٩:٤٥ دا و دوای ئەوەى هێزەکانمان، داگیرکەرانیان لە تەنگاوی شەهید جانشیر لە ناوچەى وەرخەل خستە ژێر چاودێری، لە چوار قۆڵەوە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێریی هەماهەنەگ و لە یەک کاتیاندا ئەنجامدا. لە قۆڵی یەکەمی چالاکییەکەدا سەنگەرێک کرایە ئامانج، کە ٥ داگیرکەری تیادا بوو. سەنگەرەکە تێکشکێنرا و ٣ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەری تر بریندار بوون. لە قۆڵی دووەمی چالاکییەکەوە سەنگەرێک، کە ٣ داگیرکەری تیادا بوو کرایە ئامانج و گورزی لێدرا. لەو گورزەدا سەنگەرەکە تێکشکێنرا و ٣ داگیرکەرەکەى ناوی سزادران. لە هەمان قۆڵەوە سەنگەرێکی تر کرایە ئامانج، کە ٢ داگیرکەری تیادا بوو و گورز لەو سەنگەرەش درا و تێکشکێندرا و ٢ داگیرکەری ناو سەنگەرەکە سزادران. لە قۆڵی سێیەم و چوارەمی چالاکییەکەوە ئەو داگیرکەرانە، کە لە ناوچە دراستانییەکاندا خۆیان شاردبووە و خرابوونە ژێر چاودێریی هێزەکانمان، کاتێک خواستیان دەستوەردان لە چالاکییەکەدا بکەن، لە نزیکەوە گورزیان لێدرا و بێکاریگەرا کران، ژمارەی کوژراوان و بریندارانی دوژمن لەو گورزەدا روون نەبوویەوە.
دوای چالاکییەکە داگیرکەران لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ بۆ ٠٠:٤٠ دا کوژراوان و بریندارکانیان بە کۆپتەر لە ناوچەکە دوورخستەوە.
لەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا، کە گەریلاکانمان بە ورە و رۆحی فەرماندە مەعسوم کۆرکوماز ئەنجامیاندا ٨ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەر بریندار بوون و ٣ سەنگەری داگیرکەران تێکشکێنرا. ئەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییە، کە گەریلاکانی سەرفیرازیی کوردستان گورزی قورسیان لە دەوڵەتی کۆماری تورکیای داگیرکەر دا، بو سڵاوکردن و پێشوازیکردن بوو لە هەڵمەتی ١٥ی ئاب جەژنی ژیانەوەى گەلەکەمان.
لە ٢ی ئاب لە کاتژمێر ٢٢:٣٠ بۆ ٢٣:٠٠ لە ناوچەى مەتینا لە هێڵی قاشورا جموجوڵی کۆپتەری دوژمن هەبوو. دەورووبەری گوندەکانی کێستە و هرۆر لە کانی ماسیی ناوچەى ئامێدی بە کۆپتەر بۆردومان کران.
لە ٣ی ئاب دا لە نێوان ٠٦:٠٠ بۆ ٠٦:٤٥ دا چەمچۆ و گوندی رەنجبەر ئاغا لە ناوچەى زاپ لە بنکە سەربازییەکانی سەر سنوورەوە بە تۆپی ئۆبیس بۆردومان کران.
لە ٣ی ئاب لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ ١٠:٣٠ ناوچەکانی چەمچۆ، سیدا و وەرخەل بە فڕۆکەى جەنگی بۆردومان کران.
لەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت".
ژ.ت