لە ئێلح 23 ڕێپێوەر دەستگیرکر!َن
لە شاری ئێلحی باکوری کوردستان ڕێپێوانی یەکێتی نەتەوەیی ڕووبەڕووی هێرشی پۆلیسی ڕژێمی تورکیای داگیرکەر بوویەوە و 23 ڕێپێوەر کە زۆربەیان ژنن دەستگیرکران.
لە شاری ئێلحی باکوری کوردستان ڕێپێوانی یەکێتی نەتەوەیی ڕووبەڕووی هێرشی پۆلیسی ڕژێمی تورکیای داگیرکەر بوویەوە و 23 ڕێپێوەر کە زۆربەیان ژنن دەستگیرکران.
ئەمڕۆ هەینی، لە شاری ئێلحی باکوری کوردستان، بە پێشنەگی کۆنگرەی جڤاکی دیمۆکراتیک- کەجەدە، تەڤگەری ژنێن ئازاد- تەژەئا، پارتی هەرێمە دیمۆکراتییەکان- دەبەپە و پارتی دیمۆکراتیکی گەلان- هەدەپە، گەل ڕێپێوانی یەکێتی نەتەوەیی ئەنجامدا. بەڵام ڕێپێوانەکە ڕووبەڕووی هێرشی توندی پۆلیس و تیمە تایبەتەکانی ڕژێمی تورکیا داگیرکەر بوویەوە. هاوکات پۆلیس و تیمە تایبەتەکان بەوەشەوە نەوستان و دەستیان بەڕەشبگیری ڕێپێوەران کرد و 23 کەسیان دەستگیرکرد کە ناوەکانیان بەمشێوەیە:
تەیب تاتڵی، سەیهان ئەرەنسەر، عبدی ئۆنور چاکر، بەرفین جان، خالیدە کەسەر، بەرمال جان، لەیلا بایرام، ڤیسەڵ سارتاک، ئایجان دایانان، محەمەد ئاجار،شیار کۆچ، ئامینە کایا، سوزان ئاشکن، بەسنا تورکومان، گوڵستان یڵماز، کەزبان کودای، فەرهاد کاڵکان، دیار ئاجار، زەکەریا ئاشکن، دەلیل ئورەک، سەزگین یاڤوز، نوران ئاجار.
ڕاگەیەندرا، دەستگیرکراوەکان کە زۆربەیان ژنن، براونەتە بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی تورک لە شارەکە و لەوێ ڕاگیراون.
هـ.هـ