لە زاپ ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا لە زاپ ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران.
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا لە زاپ ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران.
راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"هێزەکانمان لە هەرێمی زاپ لە چالاکییەکاندا ٣ داگیرکەریان سزادا. سوپای تورکی داگیرکەر جارێک بە چەکی کییمیایی بۆردومان سەرنگەرەکانی بەرخودانی گەریلایان کرد. لەبەردەم سەنگەرەکانی بەرخودان کەلوپەلی پلاستیکی و تایەی ئۆتۆمبێلیان سوتاند و دوکەڵە ژەهراویەکەیان کرد ناو سەنگەرەکانەوە. هاوکات دەیان جاریش بە کاتیوشا و چەکی قورس بۆردومانیان ئەنجامدا.
زانیاری لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە زاپ؛
٩ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠٩:٢٠ و ٠٩:٤٠ لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان ٢ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.
٩ی کانونی دوەم کاتژمێر ١١:٠٠ لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان جارێک بە نیشانشکێن لە داگیرکەرانیادا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:
٩ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٦:٣٠ سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی جارێک بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران. لەهەمان کاتدا لەبەردەم سەنگەرەکانی بەرخودان کەلوپەلی پلاستیکی و تایەی ئۆتۆمبێل سوتێندران و دوکەڵە ژەهراوییەکەیان کرایە سەنگەرەکانی بەرخودانەوە.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر
٩ی کانونی دووەم شاخی ئێف ئێم و سەنگەرەکانی گەریلا لە نزیک گۆڕەپانی بەرخودانی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی دەیان جار بە کاتیوشا و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب