لە زاپ ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران

لە چالاکییەکان لە نزیک گوندەکانی چەمچۆ و سیدا لە گۆڕەپانی زاپ ئەوەندەی یەکلابووەتەوە ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بە بەرخودانی مێژوویی گورزی قورس لە داگیرکەران دەدەن. سەرباری ئەوەی سوپای تورک کە تاوانی شەڕ دەکات و شێوازەکانی نامرۆڤانە بەکاردەهێنێت، بەڵام لەبەرامبەر بەرخودانی هێزەکانماندا کە بە گیانبازییەوە دەجەنگن، ناتوانێت بگاتە ئەو ئەنجامەی دەیویست. لە بەرامبەر دژوارییە تاقەت پڕوکێنەکان هێزەکانمان بەردەوامن لە بەرخودان و چالاکی. لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا لانیکەم ٣ داگیرکەر سزادران.

سوپای تورکی داگیرکەر جارێک بە بۆمبی قەدەغە، ١٣ جاریش بە چەکی کیمیایی، بەدەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس سەنگەرەکانی گەریلای بۆردومان کرد. هاوکات فڕۆکەی شەڕیش ٥ جار گۆڕەپانەکانی گەریلای بۆردومان کرد".

زانیاری لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

لە ١٧ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠٨:٠٠ و ١١:٠٠ لە نزیک هەڕێمی چەمچۆی سەربە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس ٢ جار لە داگیرکەرانیاندا و لانیکەم ٢ داگیرکەر سزادران.

لە ١٧ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٣:٠٠ لە نزیک گوندی سیدای سەربە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە تاکتیکی نیشانشکێن لە داگیرکەرانیاندا و داگیرکەرێک سزادرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:

لە ١٧ی کانونی دووەمدا سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلاکان لە نزیک هەرێمی چەمچۆی سەربە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی لە سەرلەبەیانییەوە تا ئێوارە ١١ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.

لە ١٧ی کانونی دووەم سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدای سەربە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی جارێک بە بۆمبی قەدەغە و ٢ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران. هاوکات دوکەڵی ژەهراوی سوتاندنی کەلوپەلی پلاستیک و تایەی ئۆتۆمبێل رەوانەی ناو سەنگەرەکانی بەرخودان کرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە ١٧ی کانونی دووەم هەرێمی گوندی بڵند باز و گوندی چەمرۆبۆتکی گارە و هەرێمی گۆلکای مەتینا ٥ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

لە ١٧ی کانونی دووەم سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک هەرێمی ئۆرتێی مەتینا و هەرێمی چەمچۆی ناوچەی شێلادزێی ئامێدی و گوندی سیدا بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب