لە زاپ، خواکورک و مەتینا گەریلا چالاکی ئەنجامدا

چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژی سەربارانی تورکی داگیرکەر بێ پسانەوە بەردەوامن. لە چالاکیەکاندا درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەناوبرا، گورز لە ٤ سەنگەر وەشێندرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛  

١٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران هاتنەدەست و جموجۆڵی داگیرکەران راگیرا.

١٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بە سابۆتاژ لەناوبرا.

١٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران وەشێندرا. گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.

١٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٩:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هێزەکانی یەژاستارمان بە چەکی قورس ٢ جار لە هەلیکۆپتەرەکان هاتنەدەست.

١٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک هێزەکانمان لە داگیرکەران هاتنەدەست و گورزیان لە سەنگەرێک وەشاند.

١٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٧:١٠، ٠٨:٠٠، ٠٨:٣٠ و ١٠:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هێزەکانی یەژاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران هاتنەدەست. لەو چالاکیەدا گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا و جموجۆڵی داگیرکەران راگیرا.

١٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١١:١٠ و ١٤:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران هاتنەدەست. گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا، جموجۆڵی داگیرکەران راگیرا.

١٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر لە نێوان ١٣:٠٠ و ١٤:٠٠ ە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ١٠ جار بە چەکی قورس دەستوەران بەرامبەر بە داگیرکەران ئەنجامدرا.

١٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٢:٣٠ و ١٢:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس دەستوەردان بەرامبەر بە داگیرکەران ئەنجامدرا.

لە هەرێمی مەتینا

١٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٩:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی چارچەل بە چەکی قورس بەرامبەر داگیرکەران دەستوەردان کرا.

١٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١١:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ بە چەکی قورس دەستوەردان بەرامبەر داگیرکەران ئەنجامدرا.

لەهەرێمی خواکورک؛

١٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ بە چەکی قورس دەستوەردان بەرامبەر بە داگیرکەران لە شاخی شەهید کامەران ئەنجامدرا.

١٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئەرموش بە چەکی قورس دەستوەردان بەرامبەر داگیرکەران ئەنجامدرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکرا، گازی کیمیایی و فرۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو؛

١٣ی تشرینی دووەم لە هەرێمی زاپ سەنگەرەکانی شەڕی لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا یەک جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

١٤ و ١٥ی تشرینی دووەم لە هەرێمی مەتینا سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی چارچەل ٤ جار بە فرۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.

١٥ی تشرینی دووەم لە هەڕێمی مەتینا سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

١٣ و ١٤ی تشرینی دووەم سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ١٤ جار بە فرۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.  

١٤ی تشرینی دووەم سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ٢ جار بە فرۆکەی بێفرۆکەوان کە بۆمبی قەدەغەیان هەڵگرتبوو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٤ و ١٥ ی تشرینی دووەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ شاخی جودی، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٢ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی گۆلکا، گوندی بەشیلی، گوندی دەرگەلێ ٤ جار، لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی گۆشین، بەربزن، شاخی شەهید هاوار و شەهید شەریف ٤ جار، بە گشتی ١٠ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

١٤ و ١٥ی تشرینی دووەم هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کران.

هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران".

هـ . ب