لە زەوی وئاسمانەوە داگیرکەران ٢٥ جار هێرشیان کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

سوپای تورکی داگیرکەر لە زەوی و ئاسمانەوە ٢٥ جار هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشەکان کە لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە ئەنجامدراون، ئەم زانیارییەی راگەیاند.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قەدەغە:

لە ٣ی نیساندا بەچەکی قەدەغە سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە سیدا جارێک بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

لە ٣ی نیساندا گۆڕەپانی دەشتی کافیای گارە بە فرۆکەی شەڕ ٣ جار بۆردومان کران.

لە ٣ی نیساندا سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە چەمچۆ و سیدا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، کاتیوشا، تانک و چەکی قورس ٢١ جار بۆردومان کران".

هـ . ب