لاوانی ئاپۆچی مەهاباد بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، لە چالاکیەک دا ئەو ڕۆژە پیرۆز دەکەن و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی وەک هەنگاوێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی کۆماری کوردستان دەزانن.
لاوانی ئاپۆچی لە مەهاباد لە چالاکییەکەیاندا ڕاشیانگەیاند، ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری شۆڕشی نوێمانە و گەریلا ئاڵاهەڵگری ئەو ڕێبازەیە و سوێند دەخۆن بەردەوام پێدەری ڕیگای شەهیدان بن و بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان لە تێکۆشان بەردەوام بن.
دەقی لێدوانەکەی لاوانی ئاپۆچی مەهاباد بەو شێوەیە :
بەناوی ژن ، ژیان ، ئازادی
٢ی ڕێبەندان شکۆی کورد و کوردستانە
سەرۆک ئاپۆ ڕێبەرمانە
پێشەوا قازی لەنێو دڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کۆمارێکی دامەزراند کە بۆ هەمیشە وەک ئەستێرەیەکی گەشی ئاسمانی کوردستان دەدرەوشێتەوە و بۆتە هەوێنی خەبات و تیکۆشانی ئازادیخوازی هەر چوارپارچەی کوردستان و داهاتوویەکی ڕوون بۆ گەل و نیشتمانی دایک.
بەڕێز ئۆجالانیش هەر لەسەر ئەو ڕێگا و ڕێبازه و بە فەلسەفەی ژن ، ژیان ، ئازادی بۆتە ئاڵاهەڵگری شۆڕشە مەزنەکەی قازی و لە ئێستادا گەریلا لە چیا سەرکەشەکانی کوردستان و هەزاران ڕۆڵەی دیکە لەنێو گوند و شارەکانی ئەم نیشتمانە لەدوای شەهیدبوونی ژینا ئەمینی لە ٢٥ی خەرمانان بۆ وەدیهاتنی ئاوات و ئامانجی شەهیدان و لەپێناو ڕزگاری کوردستان بە پێشکەشکردنی گیانی خۆیان، ئاگری شۆڕشی پێشەوای نەمریان گەش کردۆتەوە و مزگێنی سەرکەوتنیان پێداوین.
ئێمە لاوانی ئاپۆچی شاری مەهاباد ، سۆز و پەیمان لەگەڵ سەرجەم شەهیدانی کوردستان و بەتایبەتی شەهیدانی شۆڕشی ژن ، ژیان ، ئازادی نوێ دەکەینەوە و هەتا دواهەناسە درێژەپێدەری ڕێگەی پێشەوا قازی و کۆماری کوردستان دەبین".
ژ.ت