لەبارەی ئەشکەنجەدانەوە لە سەندیکای پارێزەرانی جۆلەمێرگ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

سەندیکای پارێزەرانی جۆلەمێرگ سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەشکەنجە لەلایەن پۆلیسەوە لە گەڤەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد لێپرسینەوەی کاریگەر ئەنجام بدرێت.

سەندیکای پارێزەرانی جۆلەمێرگ سەبارەت پرسی بەکارهێنانی ئەشکەنجە لەلایەن پۆلیسەوە لە میانی هەڵکوتانە سەرماڵان لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ کە دوێنێ روویدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. سەندیکاکە لە راگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەکردووە کە لەگەڵ یەک لەو گەنجانەی ئەشکەنجەدراوە بە ناوی مستەفا بۆر گفتوگۆیان کردووە و لە یادداشتێکدا قسەکانیان تۆمار کردووە. سەندیکاکە ئەوەشی خستەڕوو کە داوای بەڕێوەبردنی لێپرسینەوەیەکی کاریگەر دەکەن لە بارەی ئەنجامدەرانی ئەو ئەشکەنجەدانەوە.

سەندیکای پارێزەران ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەشکەنجە لە دژی شکۆی مرۆڤایەتیە و مایەی قەبوڵکردن نییە و بەم جۆرە دوا: "تۆمەتەکانیان چی دەبێت با ببێت نابێت هیچ کەسێک بە هیچ جۆرێک ئەشکەنجە بدرێت و مامەڵەی خراپ نابێت ئەنجام بدرێت. لەبارەی ئەو کەسانەی ئەشکەنجە بەکاردەهێنن دەبێت دەستبەجێ کاری پێویست بکرێت. داوا لە کاربەدەستانی دادگا دەکەین کە لە دژی ئەشکەنجە، کردەوەی نامرۆڤانە و مامەڵەی خراپ و توندوتیژی لێپرسینەوەیەکی کاریگەری و بەپەلە دەستپێبکەن و تاوانباران سزا بدەن. بە رێزەوە رای گشتیی رادەگەیەنین کە ئێمە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی یاسایی دۆسیەکە دەکەین".

هـ . ب