لەبۆتانەوە تا زاپ چالاکی گەریلا: ٩ داگیرکەر سزادران

لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا لە بۆتان و زاپ ٩ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران و ٤ی دیکەش برینداربوون.

لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە: "لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ٩ داگیرکەر سزادران و ٤ داگیرکەریش بریندابوون.

سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ، بە دەیان جاریش بە تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد. هاوکات تایەی ئۆتۆمبێلی لەبەردەم سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا سوتاند و دووکەڵەکەی کرد ناوسەنگەرەکانی بەرخودانەوە.

زانیاری بەرفراوان لەبارەی چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێریی شەهید دلژین-شەهید شەڕڤان ئێرکەندی عەگیدانی بۆتان:

١٣ی تشرینی دووەم سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی شاخی هرمۆی هەرێمی جودی بۆتان دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد. هێزەکانمان سوپای تورکی داگیرکەریان خستە ژێر چاودێرییەوە. داگیرکەران کە لە گەڵ خائینان هەوڵیان دەدا خۆیان بگەیەننە شوێنەکانی پێشووی گەریلا، لە ١٥ی تشرینی دووەمدا لە خاڵی شەهید شایان کەوتنە بۆسەوە و بە سابۆتاژ لێیاندرا. لە ئەنجامدا لانیکەم سێ داگیرکەر سزادران. لەهەمان کاتدا بە سابوتاژ لە داگیرکەران لە شاخی شەهید فورات درا و داگیرکەرێک سزادرا و دوو داگیرکەریش برینداربوون. داگیرکەران دوای چالاکییەکە کوژراو و بریندارەکانیان بە هەلیکۆپتەر لە ناوچەکە گواستەوە. ئەو چالاکییە بە مەبەستی سڵاوکردن لە بەرخودانی هاوڕێیانمان لە تونێلەکانی شەڕ، لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

١٣ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١١:٠٠ لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە گۆڕەپانی چەمچۆیان دا. لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزادران.

١٣ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١١:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی لە بەرامبەر داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا تیمە گەڕۆکەکانمان چالاکییەکی گەریلایی هەماهەنگیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەکەدا کە بە نیشانشکێن و چەکی قورس ئەنجامدرا، ٢ داگیرکەر سزادران و دوو داگیرکەریش برینداربوون.

هێرشەکانی داگیرکەران بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی؛

١٣ی کانونی یەکەم داگیرکەران لە گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی لەبەردەم سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا تایەی ئۆتۆمبێلیان سوتاند و دووکەڵە ژەهراوییەکەیان کردە ناو سەنگەرەکانی بەرخودان.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر

١٣ی کانونی یەکەم دەشتاییەکانی گوندی دڕێی گارە و گوندەکانی گۆلکا و شاخی ئۆرتێی مەتینا ٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

١٣ی کانونی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، سیدا و چەمچۆ دەیان جار بە چەکی قورس و تانک بۆردومان کران".

هـ .ب