لەدژی گۆشەگیری و داگیرکەری لە سیئۆن چالاکی ئەنجامدرا

لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشی داگیرکەری لە چوار پارچەی کوردستان، لەسەر بانگەوازی پارتە سیاسیەکان و رێکخستنەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە شاری سیئونی سویسرا چالاکی ئەنجامدرا.

لە سیئونی پایتەختی کانتۆنی ڤالائیسی سویسرا  بە بەشداری چەندین رێکخراوی ئەو ولاتە میتینگێک ئەنجامدرا.

لە کەسایەتی ئەو کەسانەی لە بەرخۆدانی چوار پارچەی کوردستاندا شەهید بوون، رێز لە شەهیدانگیرا. لەسەر ناوی کۆمیتەی ئامادەکار نازیلە حەلیمە حەسەن، راگەیەندراوێکی بە فەرەنسی خوێندەوە.

حەلیمە حەسەن باسی سەرهەڵدانی دوای شەهیدکردنی ژینا ئەمینی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد و شەهیدکردنی ٣ چالاکوانی کوردی لە فەرەنسا شەرمەزار کرد و وتی، " ئەمڕۆ لەدژی هەموو هێرشەکان لە گۆڕەپانەکانین."

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە هێرشەکان بە چەکی کیمایی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەبەرامبەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیاکرا و راگەیەندرا کە دەوڵەتی تورک لەدژی گەلی کورد سیاسەتی داگیرکەر و شەڕ بەڕێوە دەبات.

لەسەر ناوی دەستەی کوردی دیموکراتی سویسرا سدقی دەمیر قسەی کرد و یادی وەیسی تاشی کردەوە کە لەدژی گۆشەگیری ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. دەمیر وتی، " ئێمە خاوەنداری لە پارادیگمای رێبەرمان دەکەین و بەردەوامی بە بەرخۆدانمان دەدەین. رێبەرتیمان و کوردستانمان ئازاد دەکەین."

دواتر سەرۆکی پارتی کرێکاران لە کانتۆنەکە فیدیریک نۆچی بە کورتی قسەی کرد و رایگەیاند کە ئەوان و گەلی کورد پشتگیری لە یەکدی دەکەن.

دوای قسەکردنەکان بە وتنەوەی دروشمی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان و دروشمی دژی هێرشی داگیرکەری چالاکیەکە کۆتایی هات.

ف.ق