له قه‌ڵه‌می مه‌عسوم كۆركمازه‌وه-٣
چالاكیه‌كه‌مان ئامانجی خۆی پێكا، له ناوخۆ و ده‌ره‌وه به به‌هێزی ده‌نگیدایه‌وه. بڕوای به‌گه‌له‌كه‌مان به‌خشی، بۆ دۆستانمان بووه جێی دڵخۆشی، كۆلۆنیالیست و ریفۆرمیسته‌كانیشی بێزار كرد.
چالاكیه‌كه‌مان ئامانجی خۆی پێكا، له ناوخۆ و ده‌ره‌وه به به‌هێزی ده‌نگیدایه‌وه. بڕوای به‌گه‌له‌كه‌مان به‌خشی، بۆ دۆستانمان بووه جێی دڵخۆشی، كۆلۆنیالیست و ریفۆرمیسته‌كانیشی بێزار كرد.
به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له ئێشكگره‌كان درا. ئار بی جی دواشكه‌وتبێت له‌و شوێنه‌یدا كه دیاریكرابوو. تیمی هێرشی سه‌ره‌كی به‌دوای یه‌كدا چوونه ناوه‌وه. به یه‌كجار خۆیان گه‌یانده ئامانجه‌كه. ئه‌و تیمه‌ی بچوایه سه‌ر كافتراكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێگه‌ی لێتێكچوو، له گه‌یشتن به ئامانجه‌كه دواكه‌وتن. له ناو كافتریاكه كه‌سێك به ده‌مانچه ته‌قه‌ی له‌و هه‌ڤاڵانه‌مان كرد كه چوونه ناو بینای یه‌كینه‌كه. له ئه‌نجامدا هه‌ڤاڵمان فه‌رحان له به‌ر ده‌رگای یه‌كینه‌كه له په‌نجه‌ی ده‌ستی راستیه‌وه برینداربوو.
تیمه‌كه‌مان چووه سه‌ر كافرتیاكه، ده‌ستڕێژی ئۆتۆماتیك كه نه‌ده‌بوایه بیكردایه كردی. دوو منداڵی فه‌رمانده‌كان له شان و قاچه‌وه برینداربوون. دوای ئه‌وه‌ی له كافتریاكه پیاو نه‌بینرا، چوونه ناو ماڵی فه‌رمانده‌كان. تیمی ئار پی جی دوای ئه‌وه‌ی رۆكێتی هه‌ڵدا، كۆكتێل مۆلۆتۆفیشی هه‌ڵدایه ناو بینای حكومه‌ت، له‌و كاته‌ی دیاریكرابوو گه‌یشته خاڵی ده‌ستنیشان كرا‌و. هه‌ڤاڵی ناو مزگه‌وته‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به دره‌نگی توانیبووی ده‌رگای مزگه‌وت بكاته‌وه، به دره‌نگی ده‌ستی به قسه‌كانی كردبوو، دره‌نگیش ته‌واوی كردبوو.
گروپی سه‌ره‌كی هێرشبه‌ر پێنج خوله‌ك دوای ده‌ستڕێژی یه‌كه‌م هاته‌وه خاڵی فه‌رمانده‌ییمان و دۆخی ناوه‌وه راگه‌یاند. دۆخ به‌م جۆره‌یه: له ناوه‌وه رووبه‌ڕووی خۆرشاگری نه‌بوونه‌وه، ئێشكگر كوژرا، ئه‌و سه‌ربازه‌ی ئامێری په‌یوه‌ندی به‌كارده‌هێنا برینداربوو. هۆڵه‌كان چۆڵ بوون و دوو دیل گیران. دیله‌كان قسیه‌ان كرد. زانرا كه سه‌رپه‌له‌كه‌یان له پشووه، سه‌ربازانی تر له ده‌ره‌وه بوون، به‌ر له چوونه سه‌ریان چووبوونه ده‌ره‌وه، ئه‌فسه‌ری ئێشكگریش له كافتریابوو، به‌ڵام هه‌لات و خۆی رزگار كرد. له‌م دۆخه‌كه‌دا بینا و شاره‌كه له ده‌ست ئێمه‌دابوون. پارێزگاری له ده‌وروبه‌ری بیناكه به‌هێزكرا و چوونه ناو كۆگا. چه‌ك و كه‌رسته‌ی سه‌ربازی له كۆگاكه و له ماڵی فه‌رمانده‌كه هه‌ڵگیرایه‌وه و له ده‌ره‌وه كۆكرانه‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر بوون، هه‌ندێك هه‌ڤاڵ بۆ وه‌رگرتنی ئۆتۆمبێل و ئه‌سب ره‌وانه‌كران. به ئه‌رداڵ و به‌دران وترا كه بچنه زیندان. وتیان رووبه‌ڕووی ده‌ستڕێژی گولـله‌ی پاسه‌وانان ده‌بنه‌وه. چوونه پۆسته‌خانه به‌ڵام نه‌یانتوانی ده‌رگاكه بكه‌نه‌وه.
له‌وێ بۆتان چوو به‌دوای به‌ڕێوه‌به‌ری بانك و له حه‌وشه‌ی یه‌كینه‌كه بینرا. وتیان كه به‌ڕێوه‌به‌ر و خه‌زێنه‌داریان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، ده‌بێت چی بكه‌ن. به‌وان وترا كه پلاكارده‌كه هه‌ڵواسن و بكشێنه‌وه.
...
ئۆتۆمبێله‌كان دره‌نگ كه‌وتن. چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی سه‌رخران. ته‌له‌ڤزیۆنی كافتریا، تاكسی فه‌رمانده و ئۆتۆمبێلێك تێك‌شكێنران. شوشه‌یه‌كی تری كۆكتێل مۆلۆتۆف هه‌ڵدرایه ناو بیناكه و به كۆمه‌ڵ سوار ئۆتۆمبێله‌كه بوون.
ئه‌وانه‌ی هێڵرابوونه‌وه، وه‌رگیران و رێكردن به‌ره‌و ئه‌و گونده‌ی دیاریكرابوو ده‌ستیپێكرد. به‌شێك له هه‌ڤاڵان باری بارهه‌ڵگره‌كه‌یان به‌تاڵ كر و خستیانه سه‌ر ئه‌سبه‌كان. له رێگه‌یه‌كی جیاوازه‌وه به‌ره‌و ئه‌و گونده كه‌وتنه‌ڕێ. هه‌ر بۆیه له رێگادا تووشی ئه‌و هه‌ڤاڵانه نه‌بووین. كاتێك گه‌یشتینه گوند، ئه‌و رێنیشانده‌ره‌ی ده‌بوایه له‌گه‌ڵمان بوایه له‌ماڵ نه‌بوو.ده‌مه‌وبه‌یانی بوو. هه‌ڤاڵ سه‌لیم كه گوندیه‌كه‌ی ده‌ناسی، چووه ماڵی رێنیشانده‌ره‌كه به‌ڵام نه‌یدۆزیه‌وه. داوای له دوو كه‌سی بنه‌ماڵه‌ی رێنیشانده‌ره‌كه كرد كه هاوكاریمان بكه‌ن، به‌ڵام وتیان پێشتر دوو رێنیشانده‌ریان ناردووه بۆلای هه‌ڤاڵان. له‌سه‌ر ئه‌و وه‌ڵامه هه‌ڤاڵ سه‌لیم وتی، ره‌نگه رێنیشانده‌ره‌كه له‌گه‌ڵمان بێت و بێ ئه‌وه‌ی كه‌س له گونده‌كه بهێنێت كه‌وته‌ڕێ. هه‌ڤاڵ ته‌ڤفیك كه ئه‌و پێشوازی كرد به بێ ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر كێشه‌ی رێنیشانده‌ر بكات، هات بۆلای ئێمه. ئیتر ده‌مه‌وبه‌یان بوو. ده‌بوایه له ده‌وروبه‌ری گوند بچوینایه. ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان نه‌بوو كه بۆ جاری سێهه‌م به‌دوای رێنیشانده‌ردا بنێرین.
به‌ڵام رێنیشانده‌ر له گوند وه‌رگیرابوو. به‌ڵام نه‌ك ئێمه، ئه‌و گروپه‌ی كه به‌ر له ئێمه گه‌یشتبووه گوند و به بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ئێمه بكه‌ن رێنیشانده‌ریان له‌گه‌ڵ خۆیان بردبوو. سه‌لیمیش پێیوابوو كه ئێمه وه‌رمانگرتوه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستكه‌وته‌كان، سێ ئه‌سب و هه‌موو هه‌ڤاڵان ئێمه شه‌وی یه‌كه‌م و دووه‌ممان به بێوه‌یی تێپه‌ڕاند.
به‌ر له‌وه‌ی سه‌ربازان بگه‌نه ئه‌و خاڵه‌ی ئێمه، هه‌ڤاڵان شیار، بژی، ئازاد و عومه‌ر وه‌ك پێشه‌نگ بۆ ئه‌و گونده نێردران، داوایان لێكرا بزانن كه له گونده‌كه‌دا سه‌ربازی تێدایه یان نا. هه‌روه‌ها پێویستییه‌كانی ئێمه‌یان دابین بكردایه. هه‌ر دوو هه‌ڤاڵ له‌به‌رده‌م گوند چاوه‌ڕێیان بكردینایه و دۆخه‌كه‌یان بۆ باس بكردینایه. كاتێك گه‌یشتینه گوند ته‌نیا شیارمان بینی. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ومان وه‌رگرت، به‌پێی چاودێری و گه‌ڕان بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌رباز له گونده‌كه‌دا نییه و به گروپی چواركه‌سیه‌وه ده‌چنه گونده‌كه. دوای ئه‌وه‌ی گروپه‌كه بۆ دوو به‌ش دابه‌ش بوون. ئازاد له‌گه‌ڵ شیار بۆ دابینكردنی پێویستییه‌كان هه‌وڵیدابوو و له‌م كاته‌دا گوندنشینه‌كان وتبوویان كه سه‌رباز هاتوونه‌ته گونده‌كه‌وه. شیار و ئازاد له ناو گونده‌كه‌دا یه‌كتر ون ده‌كه‌ن و ده‌چنه ده‌ه‌روه. شیارمان له‌سه‌ر رێگه‌كه بینیه‌وه، به‌ڵام ئازاد، بژی و عومه‌رمان نه‌دۆزیه‌وه. ئێمه شیارمان له‌گه‌ڵ خۆمان برد و له‌گه‌ڵ گوندنشینێك له پشت چیای گونده‌كه‌وه سه‌ربازه‌كانمان تێپه‌ڕاند. ئه‌و دۆڵه‌ی ئێمه‌ی تێدابووین پێش و پاشی گیرابوو. به‌ر له به‌یانی روومان كرده گۆڕه‌پانێكی پارێزراو. له رۆژی‌دا جموجۆڵی دوژمنمان چاودێری ده‌كرد. له‌وان وابوو كه شه‌وانه ناتوانین له گه‌مارۆی ئه‌وان رزگارمان بێت. شه‌وی ١٨ی ئاب ئێمه گه‌یشتینه‌وه باره‌گاكه‌مان.
چالاكییه‌كه‌مان سه‌ركه‌وت
زیانی گیانیمان نییه، ته‌نیا هه‌ڤاڵمان به‌رحان له په‌نجه‌ی خۆیه‌وه برینداربوو.
چالاكیه‌كه‌مان ئامانجی خۆی پێكا. له ناوخۆ و ده‌ره‌وه به به‌هێزی ده‌نگیدایه‌وه، بڕوای به گه‌له‌كه‌مان به‌خشی، بۆ دۆستانمان بووه جێی دڵخۆشی، كۆلۆنیالیست و ریفۆرمیسته‌كانیشی بێزار كرد. فشه‌ڵبوونی سوپای كۆلۆنیالیست ئاشكرا بوو و به‌م جۆره جه‌ماوه‌ر بینی كه راستی دوژمن چییه.
ئه‌گه‌ر له رووی سه‌ربازیشه‌وه زیانی زۆرمان به دوژمن نه‌گه‌یاندبێت، له ناو ریزه‌كانی سه‌ربازان ئێمه روخانێكی گه‌وره‌ی ده‌رونیمان له‌سه‌ر سه‌ربازه‌كان دروست كرد و ترسمان خسته دڵیانه‌وه. ئێشكگری قه‌ره‌قۆڵه‌كان به گوندنشینان ده‌كه‌ن. دوژمن مامه‌ڵه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ گه‌ل نه‌رم كرد و به‌م رێگه‌ی ویستی به‌ر به به‌رخودانی گه‌ل بگرێت. چالاكیه‌كه شه‌ڕڤانانمانی به‌هێزكرد، وایكرد كه ئێمه باشتر خۆمان بناسین. چالاكیه‌كه هه‌روه‌ها گورزی كوشنده‌ی له بیركردنه‌وه‌ی راستگه‌ری وه‌شاند.
(له یادداشتی رۆژانه‌ی مه‌عسوم كۆركماز (عه‌گید) له‌سه‌ر چوونه سه‌ر دهێ یادداشته‌كانی ٢٢ی ئابی ١٩٨٤ ئاماده‌كراوه) .
هـ . ب