لەناو شاری کەرکوک، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسدا دەتەقێتەوە

لەناو شاری کەرکوک ئۆمبێکی دەنگی بە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک تەقییەوە.

نیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەممە لە گەرەکی ئەڵماسی شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، بە بۆمبێکی دەنگی مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک کرایە ئامانج،

 بەپێی ووتەی سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند کە: "هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنها زیان بە ئۆتۆمبێلەکەی پۆلیس گەیشتووە، وە لەئیستادا هێزەکانی پۆلیسی کەرکوک دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە ڕووداوەکە".

هـ . ب