ماک: کۆنترایەک بە ناوی یوکسەل بایراک سزادرا
ماک ڕایگەیاند توانیویانە کۆنترایەک بە ناوی یوکسەل بایراک بە ناسناوی سەیدا کە دەستی لە شەهیدکردنی گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەبووە، بە ڕێبازی نیشانەکێنی بە سزا بگەیەنن.
ماک ڕایگەیاند توانیویانە کۆنترایەک بە ناوی یوکسەل بایراک بە ناسناوی سەیدا کە دەستی لە شەهیدکردنی گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەبووە، بە ڕێبازی نیشانەکێنی بە سزا بگەیەنن.
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند کۆنترایەکیان بە سزا گەیاندووە.
ماک لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراودا گوتی: "جەنگاوەرانمان لە ٢٦ ی تشرینی دووەم لە کاتەکانی شەودا لە باگلاری ئامەد، کۆنترایەکیان بە ناوی یوکسەل بایراک سزا دا. ئەم کۆنترایە بە ناسناوی سەیدا، لە چەندین گۆڕەپاندا و بەتایبەت لە لجێ دەستی هەبووە لە شەهیدکردنی گەریلاکاندا".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکراوەتەوە، دواتر وردەکاریی چالاکییەکە بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنرێت.