مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک ١٩٠ رۆژە بەردەوامە
دژی گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان و پێشێلکردنی مافی زیندانیان، ١٩٠ ڕۆژە مانگرتن لە خورادن لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدا بەردەوامە.
دژی گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان و پێشێلکردنی مافی زیندانیان، ١٩٠ ڕۆژە مانگرتن لە خورادن لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدا بەردەوامە.
لەڕۆژی ٢٧ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و فشار و پێشێلکاریی سەر زیندانیان، دەستگیرکراوانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، چالاکیی مانگرتن لەخواردنیان دەستپێکردووە و چالاکییەکە ١٩٠ڕۆژە بەردەوامە.
لە مەخموور و یۆنانیش چالاکیی مانگرتن بەردەوامە
هەر بەو مەبەستەش، لە کامپی پەنەبارانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بە پێشەنگایەتی ژنان، لەڕۆژی ١٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، چالاکیی مانگرتن لە خواردن دەستیپێکردووە و لە ١٦٩ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.
هاوکات پەنابەرانی کوردی دانیشتووی کامپی لاڤریۆی وڵاتی یۆنان بۆ هەمان مەبەست چالاکیی مانگرتن لە خواردنیان دەستپێکردووە، چالاکییەکە بە پیشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەوروپا و ناوەندی چاندی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کە ماوەی ١٥٢ڕۆژە بەردەوامە.
ف.ق