ماوه‌ی ١٥ رۆژه پۆلیسه‌كان له ئامه‌د گه‌مارۆی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیان داوه
هه‌فته‌یه‌ك تێپه‌ڕی به سه‌ر زیندانیكردنی ١٦ رۆژنامه‌وان. كۆمپانیاكانی چاپ و په‌خشی پیا و ئاری هێشتاش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گه‌مارۆدراون.
هه‌فته‌یه‌ك تێپه‌ڕی به سه‌ر زیندانیكردنی ١٦ رۆژنامه‌وان. كۆمپانیاكانی چاپ و په‌خشی پیا و ئاری هێشتاش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گه‌مارۆدراون.
له ٨ی حوزه‌یراندا ٢٢ كه‌س به گشتی كه ٢٠ كه‌سیان رۆژنامه‌وانن ده‌ستگیركرابوون و هه‌ڵكوترایه سه‌ر ئاژانس و كۆمپانیاكان په‌خش. له هه‌ڵكوتانه سه‌ردا زۆر كامێر، كۆمپیوته‌ر و كه‌لوپه‌لی دیجیتاڵ ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرابوو. گه‌ڕان و پشكنین له ناو كۆمپانیای په‌خشی فیلمان و په‌ل كۆتاییهات به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ی ١٥ رۆژ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه گه‌ڕان له بیناكانی په‌خشی پیا و ئاری به‌رده‌وامه.
ئه‌وه ١٥ رۆژه كه پۆلیسه‌كان بینای چوار نهۆمی كارگه‌ی په‌خش و ده‌وروبه‌ریان گه‌مارۆداوه. پارێزه‌رانی ده‌زگاكانی په‌خشی پیا و ئاری له‌گه‌ڵ داواكاری گشتیی دیداریان ئه‌نجامداوه و باسیان له‌وه‌كردووه كه په‌یوه‌ست به هۆكار و پشكنینه‌كان له بیناكانیان زانیاری‌یان پێنه‌دراوه.
چه‌ندین ئامێر و كه‌لوپه‌ل ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه
له ئه‌نجامی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ده‌زگاكانی په‌خش ئامێر و كه‌لوپه‌لێكی زۆر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر گرتنی رۆژنامه‌واناندا تێپه‌ڕبووه كه به تۆمه‌تی كاروچالاكی رۆژناوانی تاوانبار كراون. رۆژنامه‌وانانی زیندانی له زیندانی جۆری دی ئامه‌د راگیراون.
هـ . ب