زیندانی سیاسی میدیا چنار له زیندانی جۆری ئی له مێردین له ٢٥ی ئاداری ٢٠١٩دا له دژی گۆشه‌گیری به چالاكی گیانبازی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنابوو.
چنار له گوندی مارگكی ناوچه‌ی قۆسه‌ر له‌سه‌ر گۆڕه‌كه یادی كرایه‌وه.
بنه‌ماڵه و به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په و چالاكوانانی ته‌ژه‌ئا چناریان له سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی له گوندی مارگكی سه‌ر به ناوچه‌ی قۆسه‌ری مێردین به بیرهێنایه‌وه. دایكانی ئاشتیش به‌شدارییان له یادكردنه‌وه‌كه‌دا كرد. شاندی هه‌ده‌په و ژنان له‌لایه‌ن دایكی چنار، چاچان چناره‌وه پێشوازییان لێكرا. له‌سه‌ر گۆڕه‌كه به یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی رێزلێنان سازكرا.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی قۆسه‌ر ئایسه‌ل ئایاڤ له یادكردنه‌وه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و وتی، ئه‌وان خاوه‌نداری له تێكۆشانی مه‌دیا چنار و هه‌ڤاڵانی ده‌كه‌ن و گیانبه‌ختكردووان به رێزه‌وه به بیرده‌هێننه‌وه.
دواتر چالاكوانی ته‌ژه‌ئا ئه‌مینه ئینان قسه‌ی كرد و سه‌رنج راكێشا بۆ سه‌ر تێكۆشانی ژنانی كورد و باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌وان له دژی گۆشه‌گیری تێده‌كۆشن و مه‌دیا و گیانبه‌ختكردووانی تر له‌یاد ناكه‌ن.
یادكردنه‌وه‌كه به دروشمی "شه‌هید نامرن" كۆتاییهات.
هـ . ب