محەمەد ئاکار کە لەدژی گۆشەگیری ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، شەهید بوو

محەمەد ئاکار کە لە دژی گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا، شەهید بوو.

محەمەد ئاکار کە دوێنێ ئێوارە لە ناوچەی سوری ئامەد لە دژی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا، لە نەخۆشخانەی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی دیجلە شەهید بوو.

تەرمی ئاکار گواسترایەوە بۆ بەشی توێکاری دەزگای پزیسکی داد. بە گوێرەی زانیارییەکان لە گوندی ئاخمەشاتی ناوچەی سور بە خاکدەسپێردرێت.

ئەو گوندەی تەرمەکەی تێدا بەخاکدەسپێردرێت لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە گەمارۆدراوە.

محەمەد ئاکاری تەمەن ٢٥ ساڵ لە نامەیەکدا کە لە پێش چالاکییەکەی نوسیبووی باسی لەوەکردبوو، کە هیواخوازە ئەو چالاکییەی ببێتە مایەی ئازادبوونی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

رۆژی پێنج شەممە ١٢ی کانونی دووەمیش لەناوچەی پیشەسازی بچوکی ئارتوکلوی مێردین وڵاتپارێزی کورد وەیسی تاش (تەمەن ٦٥) کە پێشتر زیندانی سیاسی بوو، لە دژی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، شەهید ببوو. 

هـ . ب