مەخەدەشە پیرۆزبایی لە قایمقامی نوێی شەنگال و بەڕێوەبەری شاردەێی سنوونێ کرد
مەجلیسی خۆسەریی دیموکراتیکی شەنگال پیرۆزبایی لە قایمقامی نوێی شەنگال و بەڕێوەبەری شاردەێی سنوونێ کرد.
مەجلیسی خۆسەریی دیموکراتیکی شەنگال پیرۆزبایی لە قایمقامی نوێی شەنگال و بەڕێوەبەری شاردەێی سنوونێ کرد.
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ دیاریکردنی ئیدارەی نوێی ناوچە و شارۆچکەکانی پارێزگاکە کۆبووەوە. لە ئەنجامدا ١٦ بەڕێوەبەری نوی دیاریکران. سەیدۆ خەیری (عەلی) ئەحمەد وەک قایمقامی نوێی شەنگال و بەرپرسی مەڵبەندی یەنەکەی شەنگال داود جوندی وەک بەڕێوەبەری شاردەێی سنوونێ هەڵبژێردران.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی شەنگال بە پەیامێکی نووسراو پیرۆزبایی لە قایمقام و بەڕێوەبەری نوێ کرد.
لە پەیامەکەدا لەگەڵ پیرۆزباییکردن لە دەستبەکاربوونیان لە ئەرکی نوێ، هیوای سەرکەوتنی بۆ سەیدۆ خەیری ئەحمەد و داود جوندی خواست و دەڵێت: "هیوادارین خزمەتێکی باش بکەن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی و یەکێتی گەلانی شەنگال".
هەروەها دەڵێت: "هیوادارین ئیدارەی نوێ ببێتە پردێک لەنێوان ئیرادەی گەل لە شەنگال و ئەنجوومەنی پارێزگا. بڕوامان وایە ئەم کەسانەی هەڵبژێردراون نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی شەنگال دەکەن، لە هەموو ڕووییەکەوە خزمەت دەکەن، تاوەکو جڤاکی ئێزدی جارێکی تر ڕووبەڕووی فەرمان نەبێتەوە. بۆ خاوەندارێتی لە میللەتی خۆمان، لەگەڵ ئیدارەی نوێ کاری پێکەوەیی دەکەین، دەبینە پردێکی چارەسەر لەنێوان ئیرادەی گەل و پارێزگای نەینەوا".
جێی بیرخستنەوەیە، لەبەرئەوەی پەدەکە نەیتوانی قایمقامی شەنگال بەدەست بهێنێت، دانیشتنی دوێنێی ئەنجوومەنی نەینەوای بایکۆت کرد.