ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆکی کەنەکە لەسەر فەیسبوکەکەی نوسیوەیەکی، کەنەکە لەبارەی زیندانیکردنی مەلا نەزیە، نامەی بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکە ناردووە.
راگەیەنرابوو کە مەلا نەزیر ئەندامی کەنەکە کە لە هەمانکاتدا بەپرسی یەنەکە لە زاخۆیە، دوو ساڵ لەمەوبەر لەلایەن هیزەکانی پەدەکەی سەر بە پاراستنی لە ماڵەکەیدا دەستگیرکرابوو.
قەرەموس رایگەیاند، دوایین جار حەوت ساڵ سزای زیندانی بەسەر مەلا نەزیردا سەپێنرا و تاوەکو ئێستاش لە زینداندایە.
قەرەموس لە نامەکەیدا باسی ئەوە دەکات کە ئەوان دەپرسن کە مەلا نەزیر بە چی پرسێک تاوانبار و سزادراوە و وتی، " پەدەکە هیچ شتێکی بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکردووە. ئایا تاوانی مەلا نەزی چییە کە بەم ئەندازەیە سزای قورس دەدرێت؟"
قەرەموس داوای لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کرد کە لەمبارەیەوە ڕۆنکردنەوە بدەن.
ف.ق