تێکۆشانی ئازادی بە بوێری و فیداکارییەوە ڕێ لە بەردەم مێژوو دەکاتەوە. میراتی زیلان بوو بە مەشخەڵێک لەناو تەڤگەری ئازادیی کورددا. خالید ئۆراڵ لەسەر ئەم هێڵە ڕێپێوانی کرد. لە ساڵی ١٩٧١ لە شاری مێردین لەدایک بووە، ساڵی ١٩٩٨ لە زیندانی مەڕەش بە چالاکی 'ناتوانن ڕۆژەکانمان تاریک بکەن' ئەم ئاگرەی داگیرساند. خالید ئۆراڵ لە پێناو دڵسۆزی بۆ ڕێبەر ئاپۆ جەستەی کرد بە ئاگر، لە زاپەوە تاوەکو ڕۆژئاوا ڕۆحی ئازادی بەرزکردەوە، لە بەرانبەر داگیرکەر ڕاپەرینی کرد و بوو بە یەکێک لە سیمبولە نەمرەکانی بەرخۆدان.
خالید ئۆراڵ لە ساڵی ١٩٧١ لە ناوچەی ئۆمەرلی مێردین لە ناو بنەماڵەیەکی خاوەنی تایبەتمەندی فیوداڵی، هەژار، بەڵام وڵاتپارێز لە دایکبووە. بەهۆی فشارەکانی دەوڵەتی تورکەوە لە ساڵی ١٩٧٨ لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕوویان لە چوکرۆڤای سکەندەرون کردووە. حەسرەتی بۆ خاک و چیاکانی کوردستان هەمیشە لە دڵیدا زیندوو بووە. ژیانی بۆ تێکۆشانی ئازادیی کورد تەرخان کرد و لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە زیندانی مەڕەش ئاگری لە خۆی بەردا و بوو بە پێشەنگی چالاکییەکانی 'ناتوانن ڕۆژەکانمان تاریک بکەن'. خالید ئۆراڵ خوێندنی سەرەتایی لە سکەندەرون لە قوتابخانەی داگیرکەر دەستپێکردووە، بەڵام بەهۆی سەختی دارایی و قبوڵنەکردنی لە پۆلی یەکەم وازی لە خوێندن هێناوە. بۆ ئەوەی بتوانێت هاوکاری ئابووری بنەماڵەکەی بکات چەندین کاری جیاواز دەکات، بەڵام هیچ کارێک دڵی ئاسودە نەدەکرد.
لە نامەکەییدا کە بۆ ڕێبەر ئاپۆی نوسیبوو، ئاماژەی بەوەداوە بوو کە هیچ شتێک دڵی ئاسودە نەکردوە گوتبووی، "بنەماڵەکەم لە مێژە پارتەکەمان دەناسن، بە تایبەتی بەم شێوەیە کاریگەریی لەسەرم هەبوو؛ چونکە لە تەمەنێکی بچوکدا لە وڵات دابڕام، بەهۆی کاریگەریی قورسی کەلتوور و ژیانی گەورەشارەکان، کەسایەتیم بە پێی ئەمە بونیاتنا. لە ژێر کاریگەریی کەلتووری چەوت و پرسە ماددییەکان نەمدەزانی چی بکەم، ژیانم تەنها وەک گوزارشتێک لە کۆمەڵگە، بڵندبوون و بوون بە خاوەن هێزێک دەبینی. لەسەر ئەمەش لێگەرینم هەبوو. کەسایەتی ئەسەملیەکراوم، کاتێک کە هەندێک زیاتر لەگەڵ ڕاستی گەل و وڵات نامۆ بوو، کەوتە پراکتیکێکەوە بە پێی ژیانی ئەو سیستەمەی کە دووژمن بەسەر کۆمەڵگەدا سەپاندبووی. لە ژێر کاریگەریی کۆمەڵگەی چەوت سەرنجم ڕۆشتەسەر گەنجێتی تێکشکاو. لە بری خۆشەویستی نەتەوە، گەل و وڵات بە تێگەشتنی پاراستنی بنەماڵە هەڵدەستام، لە بری بەرژوەندی گشتی ژیانی خۆم بە بنەما دەگرت و ژیانم لەسەر ئەمە بونیات دەنا. لە نێو ئەو سیستەمە پیشەییەدا کە کارم تێدا دەکرد زوو بێزار بووم."
بڕیاری بەشداری بوون لە نێو ڕیزەکانی پارتەکەدا
خالید ئۆراڵ پڕۆسەی لێگەڕێنی لە نامەکەییدا بۆ ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە دەربڕیبوو: "... هەم لە لایەنی ماددی و لە لایەنی هێزەوە خواستی خۆمم بەدیهێنا. لە کۆتایی ساڵی ١٩٩٢ لەم ژینگەیە بێزار بووم. لەگەڵ ئەوەی دەمگوت گەشتم بە هەمووشتێک، بەڵام هێشتا بۆشایییەکی گەورە لە ناوەوەمدا هەبوو. زیاتر هەستم بە تەنهایی دەکرد. چونکە بنەماڵەکەم و دەوروبەرم وڵاتپاریزبوون، کاتێک لە بەرانبەر کۆمەڵگە کارم دەکرد، تاوەکو ڕادەیەک لە لایەن بنەماڵەکەمەوە قبوڵ نەدەکرام، چونکە هەم ئەو کارەی کە ئەنجامم دەدا و هەم نزیکایەتیم لەگەڵ بنەماڵەکەم قبوڵکراو نەبوون. لە ئەنجامی ئەمەدا لێگەڕینم لە شوناس و کەسێتیم پێشکەوت. لە دوای ساڵی ١٩٩٢ لەگەڵ فراوانبوونی تێکۆشان، چالاکی و ڕاپەڕینە جەماوەرییەکان لە گەورەشارەکاندا، سەرنجم بۆ پارتەکە زیادی کرد.
لەو کاتەدا پارتەکەمانم ناسی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەمدەتوانی دەست لە ژیانی ئەو سیستەمە هەڵبگرم کە ماوەیەکی زۆر بوو تێیدا بووم. دابڕانێکی ڕوونم نەکردبوو. لەم بابەتەدا دوودڵ بووم. لە بەرانبەردا بێزار بووم لە ژیانێکی ساختە کە خەڵکی فریو دەدا. وە دەستم کرد بە لێگەڕینی نوێ (...) دوای قسەکردن لەگەڵ هەڤاڵان، ساختەییەکانی ژیانی ڕابردووم بینی. دوای ئەوەی هەڤاڵانم ناسی، بە تایبەت لەگەڵ هەڤاڵێکی ژن قسەمکرد، بڕیارمدا دەست لە ژیانی خۆم هەڵبگرم. بەشداری پارتەکە ببم."
لە ساڵی ١٩٩٢ بەشداری کارەکانی بەرەی پێشەوە بوو و بەم شێوەیە هەنگاوی نا بۆ نێو ڕیزەکانی پەکەکە. نەیدەتوانی لە تێکۆشان خۆت ڕاگرێت؛ دەیویست هەموو ئەرکێک بەبێ کەموڕی جێبەجێ بکات. بە ئیرادەی سەرخستنی کارەکەی، لە نێو دەوربەرەکەییدا بوو بە جێگەی متمانە. دڵسۆزی بۆ پارتەکەمان ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبوو. لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٩٤دا بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ ببینێت بە ڕێکەوت، بەڵام لە ٤ی ئایار دەستگیرکرا. ئەم ڕۆژەی وەک 'ڕۆژی نەفرەت' پێناسە کرد، چونکە دەرفەتی بینینی ڕێبەرێتی لەدەستدابوو. لە زیندانی مێرسین دوورخرایەوە بۆ زیندانی کۆنیا، لەوێشەوە بۆ زیندانی ئەرمەنێک. لە زینداندا بە ئەناڵیزەکانی ڕێبەرێتی خۆی پەروەردە دەکرد، ڕووبەڕووی کەموکوڕیەکانی دەبوویەوە و لە بەرانبەر پرسەکانی دەرەوەی پارتەکەدا بە شێوەیەکی بێ ئەمان تێکۆشانی دەکرد. بە گوتنی 'هیچ کەموکوڕی و هەڵەیەکم قبوڵ نەکرد، بەسەریدا زاڵ بووم' ناسنامەی بەرخۆدانی پاراست.
بەرخۆدان لە زیندان: فەرماندەیەک لە ئاگر
گوتەی 'ئەو شەڕی کرد' کە ڕێبەر ئاپۆ بە سەما یوجە وت، بە بنەمای گرت. بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێبەر ئاپۆ هەموو ساتێک لە نێو تێکۆشاندا بوو. گۆڕەپانی زیندان بۆ ئەو مەیدانی شەڕ بوو. بە ڕۆحی ڕێبەر ئاپۆ و هۆشیاری شەهیدان مامەڵەی کرد. لە گەشتی ئاگردا هەر خانەیەکی جەستەی پڕ بوو لە ئازادی و خۆشەویستی.
لە ساڵی ١٩٩٨ کاتێک لە بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دەستی پێکرد، خالید ئۆراڵ لە شوێنی خۆیدا ڕانەوەستا. هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر سوریا پلانێک بوو لە دژی ڕێبەر ئاپۆ. لە لە کۆبوونەوەکاندا وتی، "ئەمە لە بەرانبەر سووریا نییە، هێرشێکە لە بەرانبەر ڕێبەرێتی" و سەرنجی بۆ لایەنی ئەم مەترسییە ڕاکێشا. دیدارەکانی بارزانی و تاڵەبانی لە ئەمریکا و ئەنقەرە بە بەشێک لە پیلانگێڕییەکەی دەزانی. وتی، 'دەبێت شتێک بکرێت'.
چالاکی فیدایی: جەستەیەک لە ئاگر
بڕیاریدا لە بەرانبەر پیلانگێڕی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ دیوارێک لە ئاگر دروست بکات. بە هەستیارییەوە پلانی چالاکییەکەی دانا، ئامادەکارییەکانی تەواو دەکرد بەبێ ئەوەی کەس هەستی پێبکات. دوو بەردی خستە ناو چەکمەکەیەوە و هەموو وردەکارییە بچووکەکانی حیساب کرد. شەوی ٨ی تشرینی یەکەم لەسەر ٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٣:٠٠ لە زیندانی مەڕەش چالاکییەکەی ئەنجامدا. سودی لە بەرخۆدانی قاوشی ٣٥ی مەزڵوم دۆغان وەرگرت. بەبێ دەنگی گەڕایەوە ژوورەکەی، جلی نایلۆنی لەبەر کرد و دەرگاکەی بە پەتێک بەستەوە و دەبە کۆڵانیاکەی ڕێژا و ئاگری لە خۆی بەردا.
بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'بە گیان بە خوێن لەگەڵتین سەرۆک'، لە نێو ئاگرەکەدا هەڵپەرکێی دەکرد. هەڤاڵانی هەوڵیان دا دەرگاکە بکەنەوە و بچنە ژوورەوە، بەڵام خالید ئۆراڵ بە ئیرادە بوو. بە وتنی 'هەڤاڵان باسوتێم'، ویستی کارەکەی تەواو بکات. لە نێو ئاگردا نیشانەی سەرکەوتنی کرد، پێکەنی. کاتێک دەرگاکە کرایەوە، جەستەی سووتابوو، بەڵام بە ڕۆحی شۆڕشگێڕی ڕازیبوو. کاتێک بەرپرسیاری زیندان و سەربازەکانی زیندان هاتن، بە نیشانەی سەرکەوتنەوە لەبەردەمیان وەستا و بە پێکەنینەوە نیشانیانی دا کە شکستیان هێناوە.
میرات: نەمری و بەرخۆدان
چالاکییەکەی خالد ئۆراڵ پریشکی سەرەتایی بەرخۆدانی 'ناتوانن ڕۆژەکانمان تاریک بکەن' بوو. خالید ئۆرال کە بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئاگری لەخۆی بەردا، بوو بە بەرخۆدانێک تاوەکو هەڤاڵانی عەلی ئایدین، بولەنت بایرام، سەلامەت مەنتەش، ئاینور ئارتان، محەمەد گوڵ و میرزا سەڤیملی. لە نامەکەییدا بۆ ڕێبەر ئاپۆ گوتبووی، "دەکرێت چالاکییەکەم نەتوانێت هەنگاوێک پاشەکشە بە دەوڵەتی تورک بکات، بەڵام جیهان دەکاتە زیندان بۆ ئەوان'.
خالید ئۆراڵ فەرماندەیەک بوو لە دڵی مێژوو و داهاتوودا. میلیتانی ڕۆژ، پێشەنگی جەستەیەک لە ئاگربوو، لە نێو تێکۆشانی ئازادییدا نەمر بوو. ئاگرەکەی خالید ئۆڕاڵ لە هەر بستێکی کوردستاندا تاوەکو ئێستا دەگەشێتەوە.