ناسنامەی دوو گەریلای شەهید ئاشکرا کرا

هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە مێردین شەهید بوون و لەوبارەوە رایگەیاند: "هاوڕێیانمان ئیبراهیم و نورحەق بوونە پێشەنگی شەڕی گەلی شۆڕشگێر، کە لە باکووری کوردستان روو لە هەڵکشانە".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ناسنامەی دوو گەریلا کە لە مێردین شەهید بوون رایگەیاند:

"١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە گۆڕەپانی ؤومەریانی مێردین لە نێوان هاوڕێیانمان ئیبراهیم و نورحەق و سوپای تورکی داگیرکەردا شەڕ هاتەئاراوە. هاوڕێیانمان بەرپەرچی دوژمنیان دایەوە و شەڕێکی سەخت هاتەئاراوە. سوپای تورکی داگیرکەر لە دوو ئەو دوو هاڕێیەمان سەدان داگیرکەر و چەندین جۆر تەکنەلۆژیای شەڕی بەکارهێنا. هاورێیانمان ئیبراهیم و نورحەق بە ئازایەتی زۆر و رۆحێکی گیانبازانەوە بەرپەرچی دوژمنیاندایەوە و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر شەڕیان کرد. لەو شەڕەدا هاوڕێیانمان ئیبراهیم و نورحەق گورزێکی گەورەیان لە دوژمن وەشاند و ٣ داگیرکەریان سزادا و چەندین داگیرکەریش برینداربوون. بەڵام سوپای تورکی داگیرکەر لە رێگەی میدیای شەڕی تایبەتەوە هەوڵیدا زیانە گیانیەکانی بشارێتەوە. گەریلاکانی باکووری کوردستان لە بەرامبەر تەکنەلۆژیای دوژمن و هێرشەکان، گورز لە سوپای داگیرکەر دەوەشێنن و تێکیدەشکێنن. ئەوەس هەموو درۆکانی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکی پوچەڵکردووەتەوە و ریسوای کردووە. هەربۆیە هەوڵ دەدات لە رای گشتی بیشارێتەوە. بەڵام هاوڕێیانمان ئیبراهیم و نورحەق بە قارەمانی شەڕیان کرد، بەرخودانێکی ئەفسانەییان تۆمار کرد، زیانی گەورەی گیانیان بە دوژمن گەیاند و تا کۆتا هەناسەیان شەڕیان کرد و شەهیدبوون. هاوڕێیانمان ئیبراهیم و نورحەق بە بەرخودانی خۆیان نوێنەرایەتی جەنگاوەری ئاپۆییان کرد و بوونە پێشەنگی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ کە لە باکووری کوردستان روو لە هەڵکشانە.

سەرەخۆشی لەهەموو گەلی وڵاتپاڕێزی کوردستان بە تایبەتی بنەماڵەی هاوڕێیانمان ئیبراهیم و نورحەق دەکەین. بەڵێن دەدەین کە ئاڵای شۆڕش کە ئەوان رادەستی ئێمەیان کردووە زیاتر بە شەکاوەیی رابگرین و ببینە شایەنی ئەوان.

زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاورێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ئیبراهیم تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: بیلال شاهین

شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح

ناوی دایک- باوک: لەمیا- عەلی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣/ مێردین

 

ناسناو: نورحەق دێرک

ناو و پاشناو: رەمەزان تەمەل

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک- باوک: مەهدیە- جەبرائیل

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣/ مێردین