نۆبەتی ئازادی لە مەخمور بەردەوامە

نۆبەتی ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان بەردەوامە. ٢٨ــەمین گروپ درێژەیان بە چالاکییەکەدا.

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) لە ٢٠ی گەلاوێژی ٢٠٢٣ نۆبەتی ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان دەستی پێکرد. ٢٨ــەمین گروپ لە دامەزراوەی بنەمالەی شەهیدان دڕێژەیان بە نۆبەتەکە دا.

بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی پاکی شەهیدانی ئازادی کوردستان نۆبەتەکە ڕادەستی ٢٨ــەمین گروپ کرا. دوای ڕێزلێنانەکە، لەسەر ناوی گروپی ٢٧ــەم هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، موراد ئەنجو، قسەی کرد. ئەنجو چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی پەکەکە و پاژاکی سلاو کرد و وتی: "ئێمە تا کۆتایی پشتیوانی دەکەین لە چالاکانی مانگرتن لە خواردن. تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستان هەرچی لە دەستمان بێت دەیکەین.

ئەنجو سەرنجی خستەسەر بڕیارەکەی ژاپۆن بۆ لابردنی پەکەکە لە لیستی 'ڕێکخستنە قەدەغەکراوەکان' و وتی: "ئەمە هەنگاوێکی گرنگە. ئێمە هیوا و باوەرمان وایە بەم نزیکانە هەموو ئەو دەوڵەتانەی کە پەکەکەیان خستۆتە لیستی "ڕێکخستنە قەدەغەکراوەکان"نەوە دەریبهێنن. ئێمەش وەک خەلکی کەمپەکە بەلێین دەدەین کە تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستان لەسەر ڕێگای ڕێبەرایەتی و شەهیدان هەنگاوبنێین.

دوای وتارەکان ٢٨ــەمین گروپ بە درۆشمی ''بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" ئەرکی چالاکییەکەیان لە ئەستۆ گرت.