نەدیم سەڤەن: گلادیۆ رۆڵی لە کۆمەڵکوژییەکانی پاریسدا هەیە

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە نەدیم سەڤەن باسی لەوەکرد کە بە بێ رێگەپێدانی ناتۆ، وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ ناتوانێت لە وڵاتێکی دیکەی ناتۆ چالاکی بکات و بۆ پرسی کۆمەڵکوژییەکانی پاریسیش ئاماژەی بە رۆڵی گلادیۆی ناتۆ کرد.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە نەدیم سەڤەن سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکانی پاریس قسەی بۆ رادیۆ وڵات کرد.

نەدیم سەڤەن لە سەرەتادا لە کەسایەتی سارا، رۆژبین، رۆناهی کە لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆر کران و ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدولرەحمان کزڵ کە لە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریس تیرۆر کران، سەرجەم شەهیدانی شۆڕشی بە رێز و پێزانینەوە بە بیرهێنایەوە و وتی، " ئەرکی ئەم بزوتنەوەیەیە کە تۆڵەیان بکاتەوە".

'هەردوو کۆمەڵکوژیەکە ئۆپراسیۆنی ناتۆن'

نەدیم سەڤەن ئاماژەی بەوەکرد کەهەردوو کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ئۆپراسیۆنی گلادیۆی ناو ناتۆن و بەم جۆرە درێژەی پێدا: "لە ساڵی ١٩٨٥ لە دژی بزوتنەوەکەمان بڕیارێکیان دەرکرد. لە ساڵی ١٩٩٣ لە یەکێتی ئەوروپادا خستیانە بواری جێبەجێ کردنەوە. بزوتنەوەکەمانیان لە ساڵی ١٩٩٣ لە ئەڵمانیا و فەرەنسا قەدەغەکرد. ئەوەش ئۆپراسیۆنی ناتۆ بوو. ئەڵمانیا ناوەندی ناتۆ لە یەکێتی ئەوروپایە. لە ساڵی ١٩٩٣ دەستیان پێکرد و سەدان وڵاتپارێزی کوردسیان دەستگیرکرد. فەرەنساش وایکرد. هەردووکیشیان ئەندامی دامەزرێنەری ئەنجومەنی ئەوروپا و یەکێتی ئەوروپان. سیاسەت لەوانەوە دادەڕێژێت. هەربۆیە دواتر دۆسیەی دۆسێلدۆرف هەبوو. لە دژی هەڤاڵانمان ئەنجامدرا. ناحەقیەکی بەرچاوبوو، بە هیچ جۆرێک مایەی قەبوڵ کردن نییە. کاتێک مرۆڤ پەیوەندی نێونەتەوەیی، هاوکێشەی سیاسی، بەرژەوەندییەکانی ناتۆ و مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەڵدەسەنگێنێت ئەو کاتە دەبینن کە ئەو دۆخەی ئێستاش دەریدەخات کە لەبەرامبەر بزوتنەوەی ئازادی و کوردان هیج شتێک نەگۆڕاوە. بێگومان دۆخی گەلان، سیستمی رێکخستن و ئاستی تێکۆشان بەرەوپێشچووە. کۆمەڵکوژی یەکەم و ئەوەی دووەمیش بە بێ مۆڵەت و رێگەپێانی ناتۆ، ئەستەمە کە لە وڵاتێکی ناتۆ لە لایەن ئەندامێکی ناتۆوە کرابێت. کۆمەڵکوژییەکی فاشیستی بەم جۆرە، کۆمەڵکوژی و سڕینەوەی جەستەیی مرۆڤەکان کاراکتەری گلادیۆیە".

شەڕی گلادیۆ لە دژی کوردانە

لە درێژەی قسەکانیدا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە نەدیم سەڤەن باسی لەوەکرد کە ناتۆ لەسەرەمەرگدایە و وتی، "دەستنیشان کردنەکانی رێبەرمان هەیە. ناتۆ، نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە بنچینەییەکانی دیکەی جیهان گەیشتوونەتە خاڵی کۆتایی و بنبەست. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دادەڕوخێت. لە رێگەی شەڕی روسیا-ئۆکرانیا جارێکیتر هەوڵیاندا سەرلەنوێ بە پێشەنگایەتی ئەمریکا خۆیان رێکبخەنەوە. دواتریش وەک سەربازێکی پیادە رۆڵی جەندرمەی سەردەمی شەڕی ساردیان جارێکیتر بە تورکیا بەخشییەوە. هەوڵەکانیس بۆ بەئەندامکردنی فینلەندا و سویدیش شەڕێکە بۆ قەدەغەکردن و بە تاوانبارنیشاندانی پەکەکە و رێگری کردن لە تێکۆشانەکەی. شەڕی ناتۆ و گلادیۆی نا ناتۆ لە دژی گەلی کوردە کە لە کەسایەتی پەکەکەدا بەڕێوەدەبرێت. حکومەتەکان دەگۆڕدرێن. بەر لە ١٠ ساڵ هۆڵاند فەرەنسای بەڕێوەدەبرد. گوایە پارتی سۆسیالیست بوو. خۆی وەک دۆستی گەلان نیشان دەدات. لە سەردەمی ئەودا کۆمەڵکوژی یەکەم ئەنجامدرا. لە پاریس لە ناوەندی زانیاری کوردستان ئەنجامدرا. دەزگا و دامەزراوەیەکی یاسایی بوو. لە بەر دەم هەزاران کامێراوە کرا. بەهەموو شێوەیەک ئاشکرابوو، بەڵام دەبێت ئەو میکانیزمە بە تەواوەتی ئاشکرا بکرێت. هەروەها ئەو رووداوەش لە کۆمەڵەی کولتور و هونەری کوردستان روویدا بە رێکەوت نییە. پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان کە دەکەونە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی دژی تیرۆر، بە کوشتن لە ژێر ناوی تیرۆر ناتۆ دەتوانێت هەموو کردەوەیەکی چەپەڵ بکات. ئەوەش لە رێگەی گلادیۆوە دەکات.

'لێدوانە سەرەتاییەکان هەوڵێک بوون بۆ پێچەوانەکردن و شێواندن'

نەدیم سەڤەن سەرنجی راکێشا بۆ سەر لێدانە سەرەتاییەکانی کاربەدەستانی حکومەتی فەرەنسا کە هێرشەکەیان وەک فاشیستی و نەژادپەرستی راگەیاند و وتی، "ئەوە هەوڵێکی مەبەستداربوو. لە رووداوەکەی عومەر گونەیشدا هەمان کاریان کرد. دواتر کاسێتەکانی عومەر گونەر بڵاوکرایەوە. بەڵگە بڵاوکرایەوە کە عومەر گونەی چۆن پلانی داڕشتووە، هێرشەکە لە دژی کێیە و کۆمەڵکوژی جۆن ئەنجامدراوە. دواتریش سەرۆکی فەرمانگەکانی میت ئاشکرا بوو. هەموو ئەو میکانیزمانە ئاشکرابوون. هەربۆیە دەبێت دژی ئەوە تێکۆشان بەڕێوەببرێت".

نەدیم سەڤەن رایگەیاند، کە دووەم کۆمەڵکوژی پاریس هەوڵ و کردەوەیەکی کەسی نییە و وتی، "بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە ناو رای گشتیدا بڵاوکراونەتەوە بکوژەکە بەر لە ١٢ رۆژ لە زیندان ئازاد بووە. لە فەرەنسا زیندانی جیاواز بوونیان هەیە. زیندانی رێکخراو کە لەلایەن گلادیۆوە بەڕێوەدەبرێن. هەروەها بە بەڕوای من ئەو زیندانانەی کە هێشتا گیوتینیان تێدایە بوونیان هەیە. دەبێت مرۆڤ لێکۆڵینەوە لە زیندانەکانیش بکات. ئەو کەسە لە چ زیندانێک ئامادە کراوە؟ بەر لە ١٢ رۆژ چۆن ئازاد کرا، چۆن هاتە ناوەندی کولتوری کوردی ئەحمەد کایا، چۆن تەقەی لە ریستورانتی ئاڤێستای کوردان و سەرتاشخانەیەکی کوردان کرد؟ ئەوە ئەستەمە. لەوێ بەتایبەتی هێرش دەکاتە سەر هەڤاڵ ئەڤین گۆیی. بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بەدەستمان کەوتوون، هەڤاڵ ئەڤین بریندار دەبێت و دواتر دەچێت سەری و جارێکی تر تەقەی لێدەکات و شەهیدی دەکات. ئەوە پلانێکی بە ئەنقەستە. هەربۆیە ئەو کەسە راهێنراوە و ئامادەکراوە. پلانی بۆدانراوە. رەنگە بەڵێنی پێدرابێت".

'رەنگە وەک عومەر گونەی ئەویش بکوژن'

نەدیم سەڤەن باسی لەوەکرد کە دیارنییە کە لە لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ ئەو چ زانیارییەک دەست بخرێن و وتی، "رەنگە وەک عومەر گونەی ئەویش بکوژن. دەبێت کورد وریابێت. دەستبەرداری ئەو رووداوە نەبن. دەبێت ئەو کەسە بەتەمەنەش بکوژن، واتە دەتوانن بڵێن مردووە. دەتوانن بڵێن جەڵتە لێیداوە، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا جەڵتەی دڵ لێیداوە".

فەرەنسا تەنیا لە حکومەتی فەرەنسا پێکنایات. بەدواداچوونمان بۆ رای گشتی کرد.دۆستانی زۆر بە نرخ لێدوانیاندا. هێزە کۆمۆنیست، چەپ، بەتایبەتیش ئەو دۆستانەی کە تێکۆشانی کورد بە رەوا دەبینن لێدوانیاندا، خاوەنداریان لە دادپەروەری کردووە. ئەو هەڵوێستەیان دەبێت بە گرنگ دابنرێت".

'لە هەموو شوێنێک پێویستە تێکۆشان بەڕێوەببرێت'

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە نەدیم سەڤەن دەستنیشانی کرد کە لەناوبردنی پەکەکە ئەستەمە و وتی، "بۆ ئەوەی درێژە بە دەسەڵاتەکەیان بدەن دوور نییە کە رووداوی لەو جۆرە بقەومێننەوە. هەربۆیە گەلەکەمان بە شێوەیەکی شکۆمەندانە خاوەنداری لە هەبوونی کوردان و ئایندەی خۆیان دەکەن. ئەمە تێکۆشانێکی کتوپڕ نییە. پەیوەندی بە پەروەردە، رێکخستنبوون، سیاسی بوون، پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان و دیپلۆماسیەوە هەیە. هەر هەڤاڵێک، هەر هاوڕێیەک، هەر دۆستێک، هەر وڵاتپارێز و شۆڕشگێرێک دەبێت زیاتر بەشداری لە بەرەی تێکۆشان بکات. لە هەموو شوێنێک دەبێت تێکۆشان بەڕێوەببرێت. وەڵامدانەوەی راست و دروست بەم جۆرە دەبێت".

هـ . ب