فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ڕاگەیاندراوێکی بەبۆنەی ۱۹هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ۱ی حوزەیرانەوە بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"لە بەرامبەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، کە لە کەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆدا لە دژی گەلی کوردستان پێکهات، بە پێشەنگایەتیی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هەڵەتی ١ی حوزەیران دەستیپێکرد. ئێمە ١٩هەمین ساڵیادی هەڵمەتەکە لە پێش هەموانەوە لە ڕێبەری ئازادیمان ڕێبەر ئاپۆ، لە بنەماڵەی شەهیدان، لە گەلی وڵاتپارێزمان، لە دۆستانی گەلەکەمان و لە هەموو هاوڕێیان پیرۆز دەکەین. ئێمە لە کەسایەتیی هەڤاڵان ئەرداڵ، عادل، نودا، دەلال ئامەد، ئاتاکان ماهیر، قاسم ئەنگین، فازیل بۆتان، عەگید جڤیان، گوڵچیا گابار، جومالی چۆروم، مزگین ڕوناهی، یاشار بۆتان و لەیلا ئامەدەکان دا یادی هەموو شەهیدە قارەکانمان دەکەینەوە، کە بناغەی ئەو هەڵمەتە مێژووییان دانا و رەنجێکی زۆریان بۆ دا، بەڵێین دەدەین، کە ئێمە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردستان بگەیەنین سەرکەوتن و یاد و بیری هەموو شەهیدان بە زیندویی ڕابگرین.
وەک دەزانرێت دەوڵەتی تورک بە پشتیوانیی هێزە کۆنەپەرستەکانی ناوچە و هێزە هەژمونگەرا نێونەتەوەییەکان، لە ساڵی ١٩٩٩ دا دژایەتیی خۆیان لە بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ گەیاندە لوتکە و خواستیان ئەنجامێک بە دەستبهێنن، بەڵام پێشبینیی گەورەی ڕێبەر ئاپۆ و هەڵوێستی ڕاست و دروستی هەموو گوشارەکانی ئەو پیلانگێڕییە پووچ کردەوە و دەرگاری چارەسەریی کێشەی کوردی لەسەر بنەمای دیمواتیک کردەوە. لەسەر ئەو بنەمایە ڕێبەرایەتمان بانگەوازی بۆ هەموو هێزەکانی گەریلا ئەوە بوو، کە شەڕی چەکداری ڕابگرن و لە سنوورەکانی تورکیا بڕۆنە دەرەوە. لەلایەکی دیکەوە بزووتنەوەکەمان و هێزەکانی گەریلا لە سەر بانگەوازی ڕێبەرایەتیمان لە گۆڕەپانی باکوور کشایەوە. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٩ – ٢٠٠٠ دا سەرباری ئەو نزیکایەتییە ئاوەزمەندانەیە و شیکارییەکانی ڕێبەرایەتیمان و بزووتنەوەکەمان، دەوڵەتی تورک بۆ چارەسەری هیچ هەنگاوێکی نەنا، لە هەمان کاتدا ئەوە شانبەشانی مەیلی چەتەکان بووە سیاسەتی داڕزاندنی بزووتنەوەکەمان و ئەوەیان بۆ خۆیان کردە بنەما. بە تایبەتی حکومەتی ئاکەپە، کە لەو کاتەدا هاتە سەر دەسەڵات، سوودی لە پێشهاتەکانی ناوچەکە وەرگرت و لە دژی بزووتنەوەکەمان دید و عەقڵییەتی پاکتاوکردن و لەناوبردنی پێشخست تاوەکو پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی بە ئەنجامەکەی خۆی بگات. سەرباری هەموو نکۆڵییەکان، لەناوبردن و گوشارەکانی دەوڵەت بۆ ماوەی ٥ ساڵ، بزووتنەوەکەمان فیشەکێکیشی نەتەقاند و بەرپرسایری مێژوویی خۆی بە جێهێنا، چونکا لە بەردەم بزووتنەوەکەماندا تەنها ئەو ڕێگایە مابوو، کە لە دژی پیلانگێڕی و پاکتاوکاریی نیونەتەوەیی، کە حکومەتی ئاکەپە پێشیخستبوو، دەست بە هەڵمەتی بەرخودان بکات. لەسەر ئەو بنەمایە هەڵمەتی مێژووی ١ی حوزەیران لە دژی دید و عەقڵیەتی 'یان خۆبەدەستەوەدان، یان لە ناوچوون' کە بەشی کۆتایی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بوو، وەک هەڵوێستی شکۆمەندانەی گەلی کوردستان، بەرخودانی پیرۆز و پێداگری و بە بڕیاربوون لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ بوو بە ڕۆژەڤ.
هەڵمەتی ١ی حوزەیران ڕۆڵی هەڵمەتی ١٥ی تەباخی دووەمی گێڕا
بێگوما هەڵمەتی ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤یش وەک هەڵمەتی ١٥ی تەباخ لە تێکۆشانی پاراستنی هەبوونی گەلی کوردستاندا ڕۆڵی گێڕا. قۆناغی نوێی تێکۆشان، کە بە هەڵمەتی ١ی حوزەیران دەستیپێکرد، لە بەرامبەر قۆناغی لەناوبردنی دەوڵەتی تورک، کە هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکان پشتیوانییان لێکرد، وەڵامێکی بەهێزە. کێشەی کورد، کە ڕێبەرایەتیمان لە ساڵی ١٩٩٣ ەوە هەوڵ دەدات لە رێگای دیالۆگەوە پێشی بخات، بناغەی دامەزراندنی سیستمی کەجەکەی داڕشت و بە گشتی ڕێگای لە بەردەم پارادیگمای ڕێبەرایەتیی کردەوە و ببێتە ژیانی. ڕۆحی ١ی حوزەیران، کە لەسەر بنەمای یەکگرتوویی تێکۆشانی گەریلای ئازادیی کوردستان لە چیاکان و هەڵوێستی سەرهەڵدانی گەلی کورد لە شارەکان دەرکەوتن، نەک تەنها بۆ ئەو هیوایانە بووەتە بناغە، سەرباری ئەوەی لە ئەنجامدا هەموو هەوڵەکان بەهۆی ناسەمیمی بوونەوە تێکچوون، بەڵام بە کردەوە دەوڵەتی تورکی هێنایە سەر مێز. ڕۆڵی هەڵمەتی ١ی حوزەیران لەو ئاگربەستانەدا، کە لە ساڵی ٢٠٠٦ ناو بە ناو پێکهاتن، چ بە رێبازی دیالۆگ، کە لە قۆناغی ئۆسلۆ و ئیمراڵی دا بۆ ئافراندنی گفتوگۆ بۆ چارەسەریی کێشەی کورد نرا، ڕۆڵێکی ئاشکرا بوو. لەو ڕووەوە مرۆڤ دەتوانێت باسی کاریگەریی سیاسیی هەڵمەتی مێژوویی و کاریگەریی لەسەر گەورەبوونی تێکۆشانەکەشمان بکات.
گەریلاکانی ئازادی ئامادەن هەموو ئەرکەکانی خۆیان بەجێبهێنن
بێگومان سەرچاوەی سەرەکیی ئەو گەورەبوون و پێشکەوتنانە بە ڕەنج، هەوڵ و پارادیگمای دیموکراتیکی ڕیبەر ئاپۆ و تێکۆشانی گەریلا بە پێشەنگایەتیی شەهیدە قارەمانەکانمان بووە. ئەو قۆناغەی، کە بە هەڵمەتی ١ی حوزەیران دەستیپێکرد، لە تێکۆشانی دژ بە دوژمن دا نەک تەنها سەردەمێکی هەڵمەتیانەی دەستپێکرد، بەڵکو لە هەمان کاتدا گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ناو خۆیشیاندا دەستیان بە قۆناغێکی هەڵمەتیانە کرد. قۆناغی سەرلەنوێ بونیاتنانەوە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی بە بنبەست گەیشتنی قۆناغی شەڕی ساڵەهای ساڵ و بەجێهێنانی پێوەرەکانی گەریلایەتیی هاوچەرخ، هەموو هەڵمەتەکان بە کاریگەریی هەڵمەتی ١ی حوزەیران ئەنجامدراوە. گەریلایەتیی مۆدێڕنیتەی دیموکراتیکی سەردەمی نوێ، کە بەو نزیکایەتییە ئافرێنرا، لەلایەکەوە لە دژی پێشکەوتوترین تەکنەلۆژیای هاوچەرخ لە بابەتی پاراستنی ناوچە ئازادەکاندا بەرزترین ئاستی کارامەیی و لێهاتوویی لە خۆی نیشان دا، لەلایەکی دیکەوە لە سایەی قوڵبوونەوەی ڕۆحی فیدایەتییدا، کە لە نێو خۆیاندا ئافراندیان، ڕێنمایی نوێیان بە ڕاستیی شەر، تێکۆشان و بەرخودان دا. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئەمڕۆ نەک تەنها وەک گەریلای پێشوو – کەلاسیک لەسەر عەرز شەڕ دەکەن، لەگەڵ شەڕی شارەزایانە و پسپۆڕانە لەسەر عەرزدا لە ژێر عەرزیش دا و لە ئاسمانیشەوە لە ئاستی سەربازی دا خۆیان بەرەو پێش بردوە و شەڕ دەکەن.
بێگومان گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، سەرباری سەختی و دژوارییەکانی ٣٩ ساڵ بە شێوەیەکی ئەفسانەیی بەرەنگارییان کرد، قارەمانیان کرد و بوونە خاوەنی ئەو هێزە، خواست و داوا و بە بڕیاربوون، کە ئەمڕۆش لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشەکاندا لەسەر هەبوون و ئازادیی گەلەکەیاندا راوەستاون و تێکیدەشکێنن. بە تایبەتی لە بەرامبەر هێرشی ئەم ٨ ساڵەی دوایدا ، کە ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە – ئەرگەنەکۆن، بە تاکتیکی شەڕی تونێل و شەڕی تیمی پسپۆڕ، لێهاتوویەکی گەورەیان ئافراندا و نیشانیان دا، کە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان تێکناشکێن. ئەمڕۆش ئامادەیە لەسەر ڕێگای ئازادیی گەلەکەان و رێبەرەکەمان، هەموو ئەرکەکانی خۆی بەجێبهێنێت.
لەسەر ئەو بنەمایە و لەو چوارچێوەیەدا، ئێمە جارێکیتر ١٩هەمین ساڵیادی هەڵمەتی مێژوویی ١ی حوزەیران لە گەلەکەمان، دۆستانمان و هەموو هاوڕێیانمان پیرۆز دەکەین، لە شەڕڤانانی ئازادی، کە ٢٠هەمین ساڵی هەڵمەتە پیرۆزەکەمان بەڕێوەدەبەن، لە ڕێگای تێکۆشان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەماندا بە بڕیار و پێداگریەوە بەردەوامن و درێژەی پێدەدەن، هیوای سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان و هەموو هێزە تێکۆشەرەکانمان دەخوازین".
ژ.ت