نەپەگە داوای لە شاندە سەربەخۆکان کرد لێکۆڵینەوە لە هێرشە کیمیاییەکان بکەن

نەپەگە ڕایگەیاند، خولوسی ئاکار لە پەرلەمان دا هێرشی چەکی کیمیایی ڕەتکردووەتەوە، بەڵام بە فەرمانی ئاکار ئەو هێرشە کیمیاییەکان ئەنجام دەدرێن. بۆ ئەوەش نەپەگە داوای لە شاندە سەربەخۆکان کرد، کە بچنە ناوچەکە و لێکۆڵینەوە لە هێرشە کیمیاییەکان بکەن.

نەپەگە ڕایگەیاند، خولوسی ئاکار لە پەرلەمان دا هێرشی چەکی کیمیایی ڕەتکردووەتەوە، بەڵام بە فەرمانی ئاکار ئەو هێرشە کیمیاییەکان ئەنجام دەدرێن. بۆ ئەوەش نەپەگە داوای لە شاندە سەربەخۆکان کرد، کە بچنە ناوچەکە و لێکۆڵینەوە لە هێرشە کیمیاییەکان بکەن.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری ئەم زانیاریانەی خستەڕوو:

"خولوسی ئاکار وەزیری شەڕی تورک بە دووڕوویییەکی زۆرەوە لە بەردەم ڕای گشتیدا هەڵسوکەوتی کرد. تەنها لە ڕۆژانی ٧ و ٨ و ٩ی کانوونی یەکەم ١٥٠ جار چەکی کیمیاییان لە دژی سەرەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا لە ناوچەی شێلادزێی سەر بە ئامێدی بەکارهێناوە. فەرمانی ئەو هێرشە لەلایەن خولوسی ئاکارەوە دراوە. ئەو کەسەی فەرمانی ئەو هێرشانەى داوە بەبێ ئەوەی شەرم بیگرێت لە ٩ی کانوونی یەکەم دا لە پەرلەماندا و لە دانیشتنی پەیوەندیدار بە بودجەوە و لە بەرامبەر پەرلەمان و لە بەرامبەر ڕای گشتی قسەى پێچەوانەی کردەوەکانی خۆی کرد. ئەو قسەکانی پێشووی دووپات کردەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد، کە چەکی کیمیاییان نییە و هەرگیز بەکاریان نەهێناوە و بە زمانێکی توند هەڕەشەیشی لەو کەسانە کرد، کە باس لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکەن.

هەمان کەس لە ڕووڕەشی و بێشەرمییەکی گەورەدا وتی، ئەوان خۆیان لیژنەیەکیان پێکهێناوە و شاندەکە لە شوێنی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەیان کردووە و ئەو لیژنەیە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی لێکۆڵینەوەیان کردووە و هەموو شتێک پاکە. ئەو کەسە بێ ئەوەی شەرم لە خۆی بکات درۆ بۆ کۆمەڵگا و ڕای گشتیی تورکیا دەکات. هەم  فەرمانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەرکردووە و هەم بێ ئەوەیشەرم لە خۆی بکات نکۆڵیی دەکات.

ڕاپۆرتەکانی لێکۆڵینەوە لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەپێی خواستی ئەو کەسە، هەرگیز بابەتیانە نابێت. ئەو بۆخۆی تاوانباری جەنگە، هەوڵ دەدات بە راپۆرتەکان خۆی پاک بکاتەوە. ئەم هیچ لایەنێکی جدیی نییە. قسەی ئەوە، کە لیژنەیان دروستکردوە و ناردونیان، ئەوە بۆ خۆی دان پیادانانە بە تاوانە جەنگییەکانیان، بۆیە ئەو ڕاپۆرتەی کە باسی دەکەن نە قبوڵ دەکرێت و نە جێگای بڕوایە. ئەو هێزانەی چەکی کیمیاییان بەکارهێناوە هەموویان دەیانوت، کە هەرگیز چەکی کیمیاییان بەکارنەهێناوە و تاوانی جەنگیان ئەنجام نەداوە. گەلەکەمان لە باشوری کوردستان بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن ڕژێمی سەدام حوسێنەوە لە هەڵەبجە  هەزاران ژن و منداڵ و گەنج و بەساڵاچووی شەهید کرد، تەرمی ئەو شەهیدانە بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە لەسەر زەویدا بوون، بەڵام ڕژێمی سەدام حوسێن هێشتا دەیوت، چەکی کیمیایی بەکارنەهێناوە، بۆیە نابێت کەس باوەڕی بە درۆکانی خولوسی ئاکار بکات، کە ئەو بۆ خۆی تاوانبارێکی گەورەی جەنگە.

گۆڕەپان و مەیدانەکانی شەڕمان لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ١٥٠ بە چەکی کیمیایی هێرشیان کراوەتەسەر، ئەوە شوێنێکە، کە ڕێگەی قیرتاویش دەگاتە ناوچەکە، بۆیە مرۆڤ دەتوانێت بە ئۆتۆمبێل بگاتە ناوچەکە و لێکۆڵینەوەیەک ئەنجام دەدات، بۆیە داوا لە شاندە سەربەخۆکان دەکەین بێن بۆ ئەم ناوچانە و لێکۆڵینەوە لە ناوچەکەدا بکەن بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ ڕاستییەکان لە شوێنی خۆیدا ببینن".

ژ.ت