نزیکەی ١٠٠ خێزان ئاوارەی شەنگال دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان
بەهۆی ئارامی و سەقامگیربوونی شەنگال تادێت گەڕانەوەی ئاوارەکان زیاتر دەبێت و لەو چوارچێوەشدا نزیکەی ١٠٠ خێزانی ئاوارە لە کامپی سەردەشتی چیای شەنگال دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان لە تل عزێر.
بەهۆی ئارامی و سەقامگیربوونی شەنگال تادێت گەڕانەوەی ئاوارەکان زیاتر دەبێت و لەو چوارچێوەشدا نزیکەی ١٠٠ خێزانی ئاوارە لە کامپی سەردەشتی چیای شەنگال دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان لە تل عزێر.
بە هاوكاری ڕێكخراوە هاریكارییە مرۆییەكان و بە سەرپەرشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەمڕۆ ٨٩ خێزان لە كامپی سەردەشت لە چیای شنگال دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان لە تل عزێر.
بەهۆی هێرشی چەتەكانی داعش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ بە هەزاران هاوڵاتی ئێزدی كۆچبەر بوون و بەشێك لەو هاوڵاتیانە لە كامپی سەردەشت لە چیای شنگال نیشتەجێ بوون.
دوای ئازادكردنی شنگال خۆبەڕێوەبەری شنگال، هەموو هەوڵێكی داوە بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچەی شنگال لە پێناو گەرانەوەی هاوڵاتیانی ئێزدی بۆ زێدی خۆیان.
دوای تەواوبوونی بەشێكی بەرچاو لە خزمەتگوزارییەكانی شارەدێی تل عزێر، ئاسایشی ناوچەكە كەوتە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی یەبەشە- یەژەشە و ئاسایشی ئێزیدخان و بە هۆیەشەوە ڕۆژ بە ڕۆژ گەڕانەوەی خێزانەكان بۆ ئەو ناوچەیە لە زیادبووندایە و لە دوو ساڵی ڕابردووشدا نزیكەی ٥٠٠ خێزان گەڕاونەتەوە بۆ شارهدێیی تل عزێر لە شەنگال.
هـ . ب