دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیان جار لەژێر ناوی 'ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سنوور'دا هێرشی کردووەتە سەر باشووری کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەردەوام بەشدار بووە لەو هێرشانەدا بۆ سەر هێزەکانی گەریلا.
سوپای تورک بۆ یەکەم جار لە ٢٥ی ئایاری ١٩٨٣دا ئۆپەراسیۆنی داگیرکاریی بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان ئەنجامدا.
لەو کاتەوە بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان دەستی بە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان کردووە، هەمیشە هاوکاری - نۆکەری ڕێگر بووە لە تێکۆشان. یەکێک لەو بەربەستانە هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بووە لەگەڵ دەوڵەتی تورک.
دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی پلانەکانیدا بۆ تێکشکاندنی پەکەکە بە هاوکاریی سیاسەتی چەواشەکارانەی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و ئیدارەی حکومەت بە سەرۆکایەتیی بنەماڵەی بارزانی، دەیان بنکە و ناوەندی میت و سوپای تورک لە خاکی باشوری کوردستان دروستکردووە و بەوەش کوڕان و کچانی کورد شەهید دەکەن، کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن.
هەندێک لە بنکەیەکی سوپای تورک لە هەرێمی کوردستان
لە دەروازەی سنووریی خابوورەوە بۆ ڕۆژهەڵات، لە باتوفا، بامەڕنی، ئامێدی، دێرەلوک و شێلادزێ کامپی سوپای تورک و سیخوڕیی تورک. هەیە با سەرنج بخەینە سەر وردەکاریەکانیان:
* ئامانجی ئەو کەمپانە لە باتوفا و بامەڕنی و ئامێدی هەم بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی حەفتانین و مەتینایە لە باکوور، و هەم بۆ ئەنجامدانی هێرشە لە کاتی گونجاو و چاوەڕوانکراودا. بە هاوکاریی کامپی سنووری کانیماسی لە بەردەم بامەڕنی، ئامانجیان ئەوەیە گوشار بخەنە سەر ناوچەی حەفتانین.
* لە ڕێگەی کامپەکانی ئامێدی، دێرلۆک و شێلادزێ دەیانەوێت ناوچەکانی زاپ و زاگرۆس کۆنترۆڵ بکەن.
* دەیانەوێت بە کامپی دێرەلوک، پەیوەندیی نێوان هەرێمەکانی زاپ و گارە بپچڕن.
* لە سنووری مەتینا؛ بنکەى سەربازیی دەشتان، کاراتاش، تەپەسۆر (شاخە سوور)، مەمەد جیک تەپەسی، کانیماسی و ٣ شاخی سەر بەوان و لە شاخەکانی ئاشوت، زاڤتە، کۆپرولو، سەربەستا، ئارۆشە و ئەلەمن دا هەن.
* لە سنووری زاپ، لە ناوەندی سەربازی سنووریی ٤٩هەمین، لیوای چەلێ، گرێ، شکێر، سیڤری تەپە، سەرێ سێڤێ، بەتالیۆنی تۆپخانەی هێرش، بلجان، خان تەپە، ئەرتوش و شاخەکانی کالە، کۆردینە و عەلی شێردا هەن.
* لە دێرەلوک بەرەو باشوری ڕۆژهەڵاتی باشووری کوردستان لە ناوچەکانی بارزان و مێرگەسۆر و سۆران دا کامپیان هەیە.
* لە ناوچەی سۆرانەوە بۆ باکوور، لەسەر دەشتی هێلێ تاوەکو دەگاتە سیدەکان بنکە و کامپیان هەیە. ئامانجی ئەو کەمپانە ئەوەیە، کە ناوچەکانی خنێرە، خواکورک و کێلەشین بخەنە ژێر کۆنترۆڵ. هێڵی خنێرە، خواکورک و کێلەشین هێڵی فەرمیی سنووری نێوان تورکیا و ئێران و عێراقە.
* لە ناوچەکانی سەنگەسەر، ڕانیە و قەڵادزێ ئامانجی سەرەکیی کامپەکان و بنکەکانیان ئەوەیە، کە هێرش لە دژی قەندیل ئەنجام بدەن.
* لە ناوچەی جیلۆ لە باکوری ناوچەکانی خنێرە، خواکورک، بنکە سەربازییەکانی ئۆرەمار و شتازنێ، لە سنووری ئاڤاشین، بنکە سەربازییەکانی بێسۆسن، هەرکی، گرێ نەرەزە، بەزەلێ و بارۆک؛ لە خواکورکیش بنکەى سەربازی و بارەگای خاپشکی، هارون و شاخی کۆنسێرڤە هەیە.
ئەو بنکانەی وەک شوێنی پێشمەگەر نیشاندەدرێن، بەڵام میت و پاراستنی تیادایە
لەم دواییانەدا بەهاوکاریی بەشی سیخوڕی و هەواڵگریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) میت لەچەندین ناوچەدا جێگیربووە. ئەو ناوەندانەدا، وەک شوێنی پێشمەرگە نیشان دەدرێن، بەڵام میت و هەواڵگریی تورک و پاراستن لەو شوێنانەدا دانراون و لەو شوێنانەوە چاودێریی ناوچەکانی گەریلا دەکەن و زانیاری لەبارەی جموجوڵی گەریلا و لۆجستیکەوە بە سوپای تورک دەدەن و لەو چوارچێوەیەدا هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی گەریلا. بەوەش تا ئێستا دەیان سەرکردەی پەکەکە وەک هەڵمەت (دیار غەریب)، قاسم ئەنگین، دەمهات عەگید و جەمیل ئامەد و دەیان گەریلای دیکە شەهیدبوون.
ئەو ئۆپەراسیۆنانە کە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەشداریی تیادا کردوون
- لە ٥ بۆ ١٣ی ئای ١٩٩١ سوپای تورک جارێکی‌تر دەستی بە جموجوڵێکی داگیرکاری بە ناوی 'سوپورگە حەرەکەتی' کرد و بەبێ ئەنجام کشایەوە، بەڵام بە ڕوونی نازانرێت، کە چەند سەرباز تیادا بەشدار بوون و ئامارەکەى چەند بووە.
- لە نێوان ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ و ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٢ سوپای تورک بە سەرۆکایەتیی جەنەراڵ دۆغان گورەش، جارێکی دیکە جموجوڵی داگیرکاریی ئەنجامدا پێشمەرگە بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنە بوون و لەگەڵ دەوڵەتی تورک دا لە دژی گەریلاکانی بزووتنەوەی ئازادی شەڕیان کرد. لەبارەی ئەو جوڵە داگیرکەری و نۆکەرایەتییە ئەنجام و ئاماری روون لە بەردەستدا نییە.
- لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٢ سوپای تورک بۆ هەمان مەبەست ویستی بزووتنەوەیەکی داگیرکاری لە دژی هەرێمی خواکورک ئەنجام بدات، بەڵام نەیتوانی ئەو کارە بکات و بێ ئەنجام پاشەکشەی کرد.
- لە ٢١ی ئاداری ١٩٩٥ تا ٢ی ئایاری ١٩٩٥ سوپای تورک جارێکی تر دەستی بە جموجوڵێکی داگیرکەری بە ناوی "چەلیک حەرەکەتی/ جوڵەی پۆڵا" کرد، کە بە سەرۆکایەتیی فەرماندەی سوپای تورک حەسەن قونداقچی بەڕێوەچوو. ئەمەش وەک ئەوانەی پێش خۆی ناچار بوو بەبێ ئەنجام بکشێتەوە. هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (یەدەکە)ش بەشدارییان لەو ئۆپەراسیۆنەدا کرد. لەو جموجوڵە داگیرکاری و نۆکەرایەتییەدا دەوڵەتی تورک و پێشمەرگە بە فەرمانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)، کە بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە بوون، گورزی قورسیان بەرکەوت و چەندین کوژراو و برینداریان لە دوای خۆیان بەجێ هێشت و کشانەوە.
- لە نیسانی ١٩٩٦دا سوپای تورک جارێکی تر دەستی بە جموجوڵێکی داگیرکاری بە ناوی 'ئاتماجا/ واشە - هەڵۆ' کرد، کە بە سەرۆکایەتی حیلمی ئۆزکۆک بەڕێوەچوو، بەڵام نەیتوانی زۆر درێژەی پێبدات و بە ناچار کشایەوە.
- له نێوان ١٤ی حوزه‌یرانی ١٩٩٦ و كانونی دووه‌می ١٩٩٧ جارێكی تر سوپای تورك له ژێرناوی "تۆكات / زلـله" ویستی ده‌ست به جوڵه‌یه‌كی داگیركاری بكات، به‌ڵام له‌وه‌شدا وه‌ك ئه‌وانی پێشوو به ده‌ستبه‌تاڵی و شكستخواردویی گه‌ڕایه‌وه و تۆكات/ زلـله‌یه‌كی كوردی گه‌ریلای به‌ركه‌وت!.
- له نێوان ١٢ی ئایاری ١٩٩٧ و ٧ ی ته‌موزی ١٩٩٧ سوپای تورك به سه‌رده‌سته‌یی ئاڵتای تۆكات ئۆپراسیۆنێكی داگیركاریی به ناوی "چه‌كوش" ده‌ستپێكرد. له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا شكستێكی ئابڕوبه‌رانه‌ی به‌ر سوپای تورك كه‌وت و به شێوه‌یه‌ك هه‌ڵوه‌شایه‌وه، كه ئاوڕی لە دوای خۆی نه‌دایه‌وه و كشایه‌وه.
- لە ٢٥ی ئه‌یلولی ١٩٩٧ تاوکو ١٥ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٧ سوپای تورك جوڵه‌یه‌كی به‌رفراوانی داگیركاری به ناوی ‘شه‌فه‌ق / به‌ره‌به‌یان‘ به سه‌رده‌سته‌یی فه‌رمانده‌كانی تورك ئی. حه‌قی كارادایی، حسێن كڤرك ئۆغڵوو و ئیحسان كلیچ ئه‌نجامدا، به‌ڵاو ئه‌و هه‌وڵه‌ش به شكستێكی ئابڕوبه‌رانه كۆتایی هات. له‌و شه‌ڕه‌دا له دژی په‌كه‌كه جارێكی تر هێزه‌كانی په‌ده‌كه چووبوونه پاڵ سوپای تورك و شان به‌شانی سوپای تورك شه‌ڕی براكوژییان ده‌كرد.
- لە نیسانی ١٩٩٨ تا ئایاری ١٩٩٨ جارێكی تر سوپای تورك به ده‌یان هه‌زار سه‌ربازه‌وه ده‌ستی به ‘ئۆپراسیۆنێكی گه‌ره به ناوی ‘موراد‘ كرد. له‌و ئۆپراسیۆنه‌شدا جارێكی تر په‌ده‌كه له دژی شه‌ڕڤانانی كورد، هاوكاری ده‌وڵه‌تی توركی ده‌كرد و به‌شداری له شه‌ڕی براكوژیدا كرد. یاخود بووه گه‌مه و دارده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك و بووه هۆی ئه‌وه‌ی له نێوان كورداندا برینی ساڕێژنه‌بوو دهمبكهنهوه و بكولێنهوه!
- له ساڵی ١٩٩٩دا سوپای تورك بۆ جاری ٢٤هه‌مین چووه ناو ئۆپراسیۆنی ‘ده‌ره‌وه‌ی سنور‘. چاره‌نوسی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ش كه به ناوی ‘سانده‌ویچ / بابۆڵه‘ بوو وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشوو بوو.
- سوپای تورك شان به شانی په‌ده‌كه له ٤ی گوڵانی ٢٠٠٠ هێرشی كرده سه‌ر حه‌فتانین و ناچار بوو دوای چوار رۆژ بكشێته‌وه.
- لە ٢٠١٤: دوای ئه‌وه‌ی شۆڕشی رۆژئاوا ده‌ستیپێكرد، په‌ده‌كه و شوێنكه‌وتووه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه له تل عهران، تل حه‌میس، سه‌رێكانی و عه‌فرین له زۆر شوێنی تر هێرشیان ده‌ستپێكرد. په‌ده‌كه هێشتاش له ناو ئۆپۆزسیۆنی سوریای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركه و درێژه به هاوكارییه‌كانی ده‌دات.
- لە ٢٠١٤: په‌ده‌كه له ئابدا كاتێك داعش هێرشی كرده سه‌ر شه‌نگال، خۆی كشانده‌وه و ئێزدییه‌كانی له‌به‌ر ره‌حمه‌تی چه‌قۆی پاكتاوكاری جێهێشت.
- لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠: فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هه‌رێمی زینێ وه‌رتێ له نێوان چیای كارۆخ و بناری قه‌ندیلیان بۆردومان كرد. له‌و بۆردومانه‌دا سێ گه‌ریلا شه‌هید بوون.
- لە ٢٠١٧ : په‌ده‌كه كه گه‌لی له‌به‌رده‌م پاكتاودا جێهێستبوو، له قۆڵی سنونێ و خانه‌سۆر هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانی به‌رگری ئێزدییه‌كان یه‌به‌شه. له‌و هێرشه‌دا كچی ئێزدی نازێ نایف و په‌یامنێر نوژیان ئه‌رهان، هه‌روه‌ها ٥ شه‌ڕڤانی یه‌به‌شه شه‌هیدبوون.
٢٠١٧: په‌ده‌كه كه سه‌رباری هه‌موو هۆشدارییهكانیش بڕیاری ریفراندۆمی جێبه‌جێ كرد، دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان كرده‌سه‌ر له‌سه‌دا ٤٨ی خاكی باشور له‌ده‌ست كورد چوو.
-٢٠١٨: گروپه چه‌ته و چه‌كداره‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه كه سه‌ر به په‌ده‌كه‌ن، له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر عه‌فرین به شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شداربوون.
-٢٠٢٠: ٩ی تشرینی یه‌كه‌م په‌ده‌كه ئه‌مجاره‌یان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی ئێزدییه‌كان له شه‌نگال، كه له ساڵی ٢٠١٧ شه‌نگالی جێهێشتبوو، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی رێككه‌وتنی ساز كرد.
-٢٦ی ته‌موزی ٢٠٢١ گروپێكی گه‌ریلای سێ كه‌سی كه له سه‌روه‌ر سه‌رحه‌د (ئه‌رداڵ ئاسڵان/ ئه‌رزروم)، وارگه‌ش چاڤڕه‌ش (ئایهان تاتڵی/ شڕنا‌خ) و دژوار به‌رخودان (محه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف/ حه‌سه‌كه) پێكده‌هات و به پێشه‌نگایه‌تی سه‌روه‌ر سه‌رحه‌د له گوندی بێخمه له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانی په‌ده‌كه‌وه شه‌هید كران و تائێستا له‌باره‌ی چاره‌نوس و تهرمهكانیانهوه هیچ زانیارییه‌ك نه‌دراوه.
-شه‌وی ٢٨-٢٩ی ئاب له ناوچه‌ی خه‌لیفانی باشوری كوردستان كاتێك گروپێكی گه‌ریلای حه‌وت كه‌سی ده‌چوونه سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان چه‌ته‌كانی په‌ده‌كه به ناوی "پێشمه‌رگه‌ی رۆژ" بۆسه‌یان بۆ نابوونه‌وه و ٥ گه‌ریلا شه‌هیدبوون و یه‌كیان رزگاری ببوو، چاره‌نوسی گه‌ریلایه‌كی تر دیار نییه.
هه‌روه‌ها له ئۆپراسیۆنی داگیركاری ده‌وڵه‌تی تورك له ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ی ساڵی رابردوو كه له ئاڤاشین، مه‌تینا، زاپ و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به گشتی ده‌ستیان پێكرابوو، په‌ده‌كه به رۆڵی گه‌مارۆدان و تهنگپێهێڵچنین و داخستنی رێگه‌كانی گه‌ریلا ئه‌ركدار كرابوو. گروپێكی گه‌ریلا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه دۆخی شه‌ڕه‌وه، كاتێك له‌به‌ر هێزه‌كانی په‌ده‌كه جێی خۆیان ده‌گۆڕی بوونه ئامانجی سوپای تورك و به‌و جۆره شه‌هید بوون.
'شه‌ڕ كورد له‌گه‌ڵ كورد حه‌رامه'، به‌ڵام به‌شداری له ئۆپراسیۆن ده‌كه‌ن و گه‌ریلا شه‌هید ده‌كه‌ن
كاتێك مرۆڤ له‌و تابلۆیه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ڕوانێت، ده‌بینێت كه وته‌ی سه‌رۆكی په‌ده‌كه مه‌سعود بارزانی ‘تا له ژیاندا بم رێگه به شه‌ڕی كورد به كورد ناده‌م. شه‌ڕی كورد له‌گه‌ڵ كوردم حه‌رام كردووه‘ ته‌نیا له ئاستی قسه‌دا ماوه‌ته‌وه و بێبنه‌ما بووه.
له‌به‌ر ه‌وه‌ی له زۆر ئۆپراسیۆندا چووه‌ته پاڵ سوپای تورك و راسته‌وخۆ گه‌ریلای شه‌هید كردووه.
دوای راگه‌یه‌نراوی كه‌جه‌كه له ٢٦ی ئاداری ٢٠٢٢ كه تیایدا هاتبوو زانیاری‌یان پێگه‌یشتووه كه په‌ده‌كه شان به شانی سوپای تورك هێرش ده‌كاته سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی گه‌ریلا، جارێكی تر هاوكاری و دوژمنایه‌تی په‌ده‌كه به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان بووه بابه‌تی گه‌رمی كوردان.
ئێستاش چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كه په‌ده‌كه به چ هۆكار و بیانوویه‌ك پاساو هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی كوردستان بهێنێته‌وه و ره‌وایه‌تیان پێبدات.
دوای ئه‌و ده‌نگۆیانه له ناو رای گشتیی كورددا هه‌ڵوێستی گه‌وره نیشان ده‌درێن و به تایبه‌تی داوا له په‌ده‌كه و هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌كرێت كه له‌و بابه‌ته‌دا هه‌ستیار بن.
ژ.ت / هـ.ب