پارێزه‌رانی ١٦ رۆژنامه‌وانی زیندانیكراو سه‌ردانی دادگایان كرد
پارێزه‌رانی ١٦ رۆژنامه‌وان كه له ئامه‌د زیندانی كراون، بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بڕیاری زیندانیكردن له باره‌ی رۆژنامه‌وانان سه‌ردانی دادگایان كرد.
پارێزه‌رانی ١٦ رۆژنامه‌وان كه له ئامه‌د زیندانی كراون، بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بڕیاری زیندانیكردن له باره‌ی رۆژنامه‌وانان سه‌ردانی دادگایان كرد.
پارێزه‌رانی ١٦ رۆژنامه‌وان كه له ٨ی حوزه‌یراندا له ئامه‌د ده‌ستگیركرابوون و له ١٦ی حوزه‌یرانه‌وه زیندانی كراون، له پێناو پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بڕیاری زیندانی كردنی موه‌كیله‌كانیان تانه‌یان له بڕیاره‌كه‌دا. پارێزه‌ران سه‌ردانی دادگای سزای سوڵحیان كرد. پارێزه‌ران به داواكارینامه‌ی تانه داوایان كرد كه موه‌كیله زیندانیكراوه‌كانیان به شێوه‌ی زینندانینه‌كراو دادگایی بكرێن.
له داواكارینامه‌كه‌دا هاتووه كه داواكاری گشتی و دادگا پرسیاری په‌یوه‌ست به كاری رۆژنامه‌وانیان پرسیوه، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌كی به‌رچاو له ئارادابێت ئه‌وانیان به تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراو" زیندانی كردووه.
له داواكاریی نامه‌كه‌دا هاتووه، كه ده‌بێت بڕیاره‌كه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و رۆژنامه‌وانان كه له به‌ر كاره‌كانی رۆژنامه‌وانی گیراون ئازاد بكرێن.
له‌سه‌ردانه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه بڕیاری زیندانی كردن پێویسته جارێكی تر پێداچوونه‌وه‌ی پێبكرێت و رۆژنامه‌وانان ئازاد بكرێن.
هـ . ب