پەدەکە لە باوەشی داگیرکەرانەوە کەسوکاری شەهیدان بەرد باران دەکات
ماوەی ٧٥ ساڵ تێپەر دەبێت بەسەر دامەزراندنی پەدەکە، بەڵام بە درێژای مێژووی خۆی تەنها بۆ ساتێکیش لە باوەشی داگیرکەران دەرنەچوە، لە ئیستادا لە قۆناغی هەرە مەترسیداری خۆیدایە.
ماوەی ٧٥ ساڵ تێپەر دەبێت بەسەر دامەزراندنی پەدەکە، بەڵام بە درێژای مێژووی خۆی تەنها بۆ ساتێکیش لە باوەشی داگیرکەران دەرنەچوە، لە ئیستادا لە قۆناغی هەرە مەترسیداری خۆیدایە.
پارتی دیموکراتی کوردستان کە قسەیکی زۆر لەسەر مێژوەکەی هەیە و ڕەخنەی زۆری لێگراوە، وا پێناسە دەکرێت کە هەمیشە لە باوەشی دەگیرکەراندابوە لە دژی گەلی کورد و وڵاتپارێزان. بە شێوازێک لە دژی هێلی ئازادی و تێکۆشان پەدەکە هەمیشە هێڵی بە کرێگیراو و نۆکەری هەڵبژاردوە. لەگەڵ دووژمنان و دەستی تێکەڵ کردوەو وەک کرمی دار هێرشی سەر وڵاتپارێزان و شۆرشگێرانی کوردستانی کردوە.
ماوەی ٧٥ ساڵ تێپەر دەبێت بەسەر دامەزراندنی ئەو حزبە بەڵام بە درێژای مێژووی خۆی تەنها بۆ ساتێکیش لە باوەشی داگیرکەران دەرنەچوە، لە ئیستادا لە قۆناغی هەرە مەترسیداری خۆیدایە و بە شێوازێکی زۆر ئاشکرا و بێ شەرمانە ئاڵای دووژمنداری لە دژی ولاتپارێزی بەرزکردۆتەوە.
جیاواز لە پەنادانی سەرانی بەعس و ئەنفاڵچی لە ئیستادا پەدەکە ڕێگاداوە بە تورکیا کە دەیان بنکە و بارەگای سیخوری سەربازی لە خاکی هەرێمی کوردستان بە تایبەتیش هەولێر و دهۆک دروست بکات، تەنها ئەوە نا بەڵکو هاوکاریان دەکات لە پێشرویکردن بۆ ناوچەکانی گەریلا و چاوساغیان بۆ دەکات لە هێرشکردنە سەر گەریلا، لە ناو شارەکانیش هاوڵاتیانی پەنابەری باکوری کوردستان لە شارەکان دەر دەکات و شار بە دەریان دەکات، نموونەی ئەوەی کە بەرامبەر خانەوادەی حەسەن کاچار کردیان ، ئەو هاوڵاتییە باکوورییە و خانەوادەکەیان لە ڕۆژی ٢٣ی ١١ی ٢٠٢١ لە هەولێر شاربەدەر کرد.
بیانوی پەدەکە بۆ شاربەدەرکردنی ئەو خانەوادە کوردە پەنابەرە ئەوەبوو کە مەترسین بۆ سەر ئاسایشی هەرێم، بە شێوازێک پەدەکە خانەوادەیەکی مەدەنی بێ چەک و پەنابەر بە مەترسی دەزانێت بەڵام بە دەیان بنکە و بارەگای داگیرکەران و هەزاران تانک و تۆپ سەربازی تورکیا بە مەترسی نابینێت بۆ سەر هەرێم، ئەوەش ئەو راستیەمان پێشاندەدات کە پەدەکە بەشێکە لە تەشكیلاتی داگیرکەران.
ئەو تاوانانەی پەدەکە دژی گەلی کورد دەیکات زۆر ئاشكرا و ڕوونە بە شێوازێک ناتوانرێت هیچ کەسێک نە کۆڵی لێ بکات هەندێک جار بەرپرسانی پەدەکە وەک شانازی باسی تاوانەکانی خۆیان دەکەن وەک ئەوەی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ٢٢ ئەیلولی ئەمساڵ کاکەمین نەجاڕ ئەندامی مەکتب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان(پەدەکە) لە میتنگی پارتەکەی دانی بەوەدانا کە زۆریک لەو سەرکردانەی پێشتر لە سەردەمی حکومەتی پێشووی عێراق(حکومەتی بەعس) ئیستا لە هەولێرن.
هاوکات ئەو ئەندامەی پەدەکەی ئاماژەی بەوەشکرد: دەیان جار لە ماوەی ڕابردوو لەگەڵ سەرانی حیزبی بەعسی پێشوو کۆبوونەویان کردوە.
لەدرێژەی تاوانەکانی چەکدارانی پەدەکە لە شەوی ٢٨ لەسەر ٢٩ مانگی ٧ ئەمساڵ لە ناوچەی خەلیفان کەمینیان بۆ گروپێکی گەیلا دانا و لە ئەنجامدا ٥ گەریلا شەهیدبوون. گەریلایک برینداربوو. دەستیان بەسەر جەنازەی شەهیدانی گەریلادا گرت کە ٢ لەو گەریلا شەهیدانە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن. کەس و کاری ئەو شەهیدانە ماوەی چەن مانگێکە داوا لە پەدەکە دەکەن کە جەنازەی شەهیدەکانیان ڕادەست بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لەسەر دەرگای سنوری نێوان باشور ڕۆژئاوا چادرێکیان هەڵدابوو. وەک نارەزایەتیەک لە دژی ئەوەی پەدەکە جەنازەی ڕۆڵەکانیان ڕادەست ناکاتەوە، بەڵام وڵامی پەدەکە و چەکدارانی بۆ کەسوکاری شەهیدان ئەوە بوو کە کەسوکاری شەهیدانیان بەرد باران کرد.
لە دواین کراداری نا مرۆڤانەی خۆی پەدەکە دەرگای مرۆیی سیمالکای بەسەر ڕۆژئاوای کوردستاندا داخست. هەوڵ دەدات گەمارۆ بخاتە سەر ئەو پارچەی کوردستان، ئەو تاوانانەی پەدەکە لە کاتێکدایە کە تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی زرگان و تلتەمەری ڕۆژئاوای کوردستان دەستی بە هێرشکردوە بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی. گوندەکانی ئەو ناوچەیە تۆپ باران دەکات، واتا هێرشەکانی تورکیا و پەدەکە هاوکاتە.
ف.ق