پۆلیسی دەوڵەتی تورک گەڕەکەکانی گەڤەری گەمارۆ داوە
ماوەی ٥ رۆژە، ٦ گەڕەکی شاری گەڤەر لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدراوە و پۆلیس دەستیکردووە بە کۆنترۆڵی زانیاریی گشتیی (جەبەتە - GBT) هاووڵاتییانی ئەو گەڕەکانە.
ماوەی ٥ رۆژە، ٦ گەڕەکی شاری گەڤەر لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدراوە و پۆلیس دەستیکردووە بە کۆنترۆڵی زانیاریی گشتیی (جەبەتە - GBT) هاووڵاتییانی ئەو گەڕەکانە.
گەڕەکەکانی ئۆرمان، دیزە، یەشیلدەرە، کیشلا، جمهوریەت و گونگۆر لە ناوچەى گەڤەر لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ی شەوەوە تاوەکو تا بەرەبەیان لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆ دەدرێن و دەستدەکەن بە پشکنین و کۆنترۆڵی زانیاریی گشتی (جەبەتە - GBT) هاووڵاتییانی ئەو گەڕەکانە.
هاووڵاتییەک، کە داوایکرد ناوەکەی ئاشکرا نەکرێت، ڕایگەیاند، ناتوانن لە ماڵەکانی خۆیان بڕۆنە دەرەوە و پۆلیس لێکۆڵینەوە لە گەنجان دەکات.
دانیشتوانی ناوچەکە رایانگەیاند، پۆلیس پرسیارەکانی "تۆ بۆ کوێ دەڕۆیت؟"، "تۆ لێرە چی دەکەیت؟"، "چی لێرە چ کارێک دەکەیت؟" لە هاووڵاتییان و گەنجان دەپرسن و راشیانگەیاند: ئێمە لەو دۆخە بێزارین ئێمە ناتوانین بڕۆین بۆ سەردانی دراوسێکانمان. ئوتومبێلێکی زرێپۆش و دوو رانجەری پۆلیس لەسەر هەموو شەقام و کۆڵانێک وەستاون.
ژ.ت