قەدەغەی هاتوچۆ لە پێنج هەرێمی ئەلکێ ڕاگەیاندرا

دەوڵەتی تورک پێنج هەرێمی ئەلکێی شڕناخی وەکو 'هەرێمی ئاساییشی کاتی' ڕاگەیاند و لە سبەینێوە بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ هاتوچۆی قەدەغەکردن دەبێت.

پارێزگاری شڕناخ، هەرێمەکانی سەر بە ناوچەی ئەلکێ؛ پەرتەڤین، مێرکتک، کارچانا، کاتۆ و ئایرانجی وەکو 'هەرێمی ئاسایشیی کاتی' ڕاگەیاند. بە ڕاگەیاندنی بڕیارەکە بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆ لەو هەرێمانە دەبێت.

قەدەغەکردنەکە لە ١٧ـی تەممووزەوە دەستپێدەکات و تاوەکو ٢٥ـی تەممووز بەردەوام دەبێت.