پێنجوێنی: دەوڵەتی تورک سەرکێشی پلانەکانی دژی گەلی کورد دەکات

سیاستەمەداری گەلی کورد محەمەد ئەمین پێنجوێنی ڕایگەیاند، "پلانەکانی دژی گەلی کورد کە تورکیا سەرکێشی دەکات مەترسیدارن، دبێت بە یەک ڕێزی وڵامی هێرشەکان بدەینەوە".

 سیاستەمەداری ناوداری کورد محەمەد ئەمین پێنجوێنی دەربارەی هێرش و پلانەکانی دەوڵەتانی داگیرکەری سەر کوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد باسی لە هەستیاری قۆناغەکە کرد کە گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان ڕووبەڕووی بۆتەوە تیشکی خستە سەر ئەو پلانەی کە دژی گەلی کورد لە بەسەرکێشی دەوڵەتی تورکی لە دژی گەلی کورد بەرێوە دەچێت.

 لەسەرەتای قسەکانی ناوبرا و ئاماژەی بەوەکرد:" بە شێوەیەکی گشتی بزاڤی ئازادیخوازی گەلی کورد بە قۆناغێکی هەستیار و مەترسیداردا تێپەر دەبێت، هەموومان ئەوە دەزانین کە ئەردۆغان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەیگوت من گەلی کورد لە ناو دەبەم. ئەو پیلانەش چوار ساڵە ئامادەکاری بۆکراوە لە لاین دەوڵەتانی داگیرکەری سەر کوردستان و تورکیا سەرکەشەکەیەتی،  بۆ ئەوەی گەورترین گورز لە بزاڤی ئازادیخوازی گەلی کورد بدەن و تێکۆشانەکەی لە ناوبەرن."

" تورکیا حکومەتی شەڕی پێکهێناوە"

پێنجوێنی لێدوان و هەڵوێستەکانی بزاڤی ئازادیخوازی گەلی کوردی بە بێر هێنانیەوە وئاماژەی بەوەکرد:"بە بەردەوامی بزاڤی ئازادیخوازی گەلی کورد و پارتە سیاسیە کوردیەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد ئەگەر هاوپەیمانی ئاکەپە- مەهەپە لە هەڵبژردەنەکان سەرکەون ئەوە هێرشەکان بۆسەر گەلی کورد بە درێژی دەبێت، ئەوە ڕاستێکی چاوەروانکراو بوو، ئیستا دەبینین کە لە دوای هەڵبژاردەنەکان ئیستا لە تورکیا کابینەیەک پێکهاتوە کە حکومەتی شەڕە دژی گەلی کورد."

 تیشکی خستە سەر پێکهاتەی کابینەی حکومەتە نوێکەی تورکیا و بەم شیوەیە باسی کرد:"بە مەبستی لە ناوبردنی گەلی کورد، ئاکەپە مرۆڤە فاشیتستەکانی ئەرکردار کردوە لە حکومەتە نوێکەی. بە شێوازێک سەرۆکی میت کراوەتە وەزیری دەرە و ژنەراڵە فاشیستەکان لە ناو سوپادا ئەرکدارکراون، بێگومان پێکهێنانی کابینەیکی بەم شێوەیە فاشست ئامانج لێی لە ناوبردنی گەلی کورد و بزاڤە ئازادیخوازەکەیەتی لە هەر چوار پارچەی کوردستان."

 "ئیستا پلانەکان دەژی گەلی کورد دەکەنە بواری جێبەجێکردن"

ئەو سیاسەتمەدارە تیشکی خستە سەر ئەو هێرشانەی کە ئیستا لە دژی گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان بەرێوە دەچن بە سەرکەشی تورکیا و دەلێت:" وەک ئیستا هەموو لایەک دەزانن هێرشەکانی ئێران لە  رۆهەڵاتی کوردستان دەستی پێکردوە بۆ سەر هێزە کوردیەکان هەم لە ناوەوی ڕۆژهەڵات هەم لە دەرەوە، لە باشوری کوردستانیش دەوڵەتی تورک کاری تیرۆر و هێرشەکانی بۆ هەرێمەکانی پاراستنی میدا درێژەی پێدەدات، بێگومان لە ڕۆژئاوای کوردستانیش تورکیا، لە عەفرین تا کانتۆنی جزیرە بە زمیینی و ئاسمانی و بە شێوازی سیخوری دەستی بە هێرش و کاری تیرۆر کردوە، بەمەش دەتوانین بلێن؛ ئیستا کاتی پێکهێنانی هەڕەشەکانی ئەردۆغانی دژی گەلی کورد"

 "پێویستمان بە تێکۆشانی هاوبەشە بۆ تێکشکاندنی پیلانی داگیرکەران"

لە کۆتای قسەکانیدا محەمەد ئەمین پێنجوێنی ئەو بانگەوازی لە لایەنە سیاسیەکانی کورد و کۆمەڵگای کوردستان کرد کە  بۆ بەرەنگاربوونەوە و پوچەڵکردنی ئەو هێرشە بەرفراوەنە دەبێت هەموو لایەنە سیاسیە کوردیەکان خۆیان ڕێك بخەن و دژی پیلانگێرەکانی دەوڵەتانی داگیرکەر بەوستنەوە، ئەگەر نا تێکۆشان و دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان ڕوو بە ڕووی  کارەسات دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت تەواوی کۆمەڵگەی کوردی لەو بوارە خۆی ئەرکدارببینێت و ڕوو بەڕووی ئەو هێرشانە بێتەوە و پشتگیری تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلی کورد بکات.

هـ . ب