پەرلەمانتاری یەنەکە مەلا کەریم شکور لە هەوڵی کوشتن دەربازبوو
ئەندامی یەنەکە لە پەرلەمانی عێراق، مەلا کەریم شکور، لە هەوڵێکی کوشتن بە سەلامەتی دەرباز بوو.
ئەندامی یەنەکە لە پەرلەمانی عێراق، مەلا کەریم شکور، لە هەوڵێکی کوشتن بە سەلامەتی دەرباز بوو.
بەگوێرەی مەڵبەندی ١٦ ی حەمرینی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (یەنەکە)، ئەندامی یەنەکە لە پەرلەمانی عێراق و بەرپرسی مەڵبەندی ١٦ ی حەمرینی یەنەکە، مەلا کەریم شکور، لەناو بارەگای مەڵبەند ڕووبەڕووی هەوڵی کوشتن بوویەوە.
هەروەها ئاشکرا کرا، مەلا کەریم بە سەلامەتی لە هێرشەکە دەرباز بووە.
هاوڵاتییەکی کوردی نزیک لە (حەشدی شەعبی) چۆتە نێو مەڵبەند و لەگەڵ بەپرسی مەڵبەند گەنگەشەی کردووە، پاش ئەوە هاوڵاتییەکە چەکی بەرزکردۆتەوە و تەقەی کردووە. لەلایەن پاسەوانەکانی مەڵبەند و کەسانی ئامادەبووی ئەوێ، ڕێگری لەو کەسە کراوە و چەکەکەی لێ سەندراوە.