پرسەی گەریلا جگەر گۆیی لە مەخموور بەڕێوەچوو
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی پرسەی سەرەخۆشی بۆ گەریلای هەپەگە جگەر گۆیی (ئۆرهات ئورەک) بەڕێوەچوو، گەل بەشێوەی جەماوەریی سەردانیان کرد.
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی پرسەی سەرەخۆشی بۆ گەریلای هەپەگە جگەر گۆیی (ئۆرهات ئورەک) بەڕێوەچوو، گەل بەشێوەی جەماوەریی سەردانیان کرد.
لە کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) پرسەی سەرەخۆشی بۆ گەریلای هەپەگە جگەر گۆیی (ئۆرهات ئورەک) بەڕێوەچوو، بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی عشتار و ئەنجوومەنی گەل و ئەنجوومەنی گەنجان، بەشێوەی جەماوەریی سەردانی پرسەکە کرا.
بە خولەکێک وەستان بەبێدەنگی لە کەسایەتی شەهید جگەری گۆیی هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی بەبیرهێندرایەوە، پاشان هاوسەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی گەلی مەخموور، نودەم یەمان، بە ناوی هەر سێ ئەنجوومەنەکە و گەلی کامپەکە قسەی کرد. گوتی: "کاتێک مرۆڤ سەیری مێژووی گەلی کورد دەکات، دەبینێت هەموو ڕۆژێک، هەموو ساتێک پڕە لە قوربانیدان، کەم کەسایەتی وەک هەڤاڵ جگەر هەیە، کە تا دوا ساتەکان لە ژیانی گەریلادا کولتووری کۆمەڵگە تاجدار دەکات، لە ڕاستیدا ئەو کولتوورەشی لە خانەوادەکەیەوە وەریگرتووە، کاتێک هەڤاڵ جگەر چووە شنگال، وتی ‘ئەم کۆمەڵکوژییەی کە لە دژی خەڵکی شنگال ئەنجامدراوە مرۆڤ لە مرۆڤایەتی دوور دەخاتەوە".
هەروەها لەسەر ناوی خانەوادەی شەهید جگەرەوە، عەلی بلەهی، ئامۆزای شەهید سەرەتا بەخێرهاتنی گەلی کرد و وتی: "لە وڵاتێکی داگیرکراودا، تاکەکان کە خۆیان بە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بونیادناوە، کە بە خوێنی خۆیان بۆ ئازادی کۆمەڵگە داستانێکی قارەمانانەیان نووسیوە، بێ گومان نامرن و هەمیشە زیندوون، هەزاران قارەمانی وەک جگەر بۆ ئەو تێکۆشانەی ٥٠ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەرایەتی کردووە گیانی خۆیان بەخشیوە".
بە درووشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "شەهید نامرن" مەراسیمەکە کۆتایی هات.