پرسەی گەریلا ئینالهان بە سەردانی جەماوەری بەردەوامە

پرسەی گەریلای هەپەگە ئایهان ئینالهان (میرزا رێناس) بە سەردانی جەماوەری بەردەوامە.

 

بۆ گەریلای هەپەگە ئایهان ئینالهان (میرزا رێناس) کە لەهێرشی دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید ببوو، لە گوندی دەرگانی ناوچەی لجەی ئامد خێمەی سەرەخۆشی داندرا.

بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لەو بنەماڵانەی خزمەکانیان لە لانکەی شارستانیەتی میزۆپۆتامیا ونکردووە (مەبیا-دەر) بۆ گەریلای هەپەگە ئینالهان لە گوند لە ماڵی بنەماڵەکە خێمەی پرسە دانرا.

کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و سزادراوان (توئای -دەر) کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی زمان و کولتوری مێزۆپۆتامیا (مەد-دەر) رێکخستنەکانی ناوچەی سور، پەیان، هەزرۆ و لیجەی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بەشدارییان لە پرسەکەدا کرد.

'پەدەکە لەسەر هێڵی خیانەت بەردەوامە'

هاوسەرۆکی مەبیا-دەر شێخموس کاراداغ لەبەردەم خێمەی پرسە قسەی کرد و وتی: "منداڵەکانمان لە پێناو زمان و بەهاکانمان شەهید دەبن، بەو هۆیەوە ئێمە شانازیان پێوەدەکەین. منداڵەکانمان چەندین مانگە بەرامبەر بە پێشکەوتووترین چەکی تەکنەلۆژیا بەرخودان دەکەن. منداڵانمان خۆڕاگری دەکەن. پەدەکەش بەردەوامە لە خیانەت. خیانەت وەک مارێکی ژەهراوی بە هەموو خانەکانیادا بڵاوبووەتەوە. لە سەردەمی قازی محەمەدەوە تائێستا ئەوان خیانەت دەکەن. ئێمە شانازی بە منداڵەکانمانەوە دەکەین و جارێکی تر سەری بنەماڵەکەمان و گەلی کوردستان ساغ بێت".

والیگەری پرسەکەی ئاستەنگ کرد

بنەماڵەی شەهید ئینالهان رایانگەیاند کە ئەوان ویستوویانە خێمەی پرسە لە پەیاسێ دابنێن بەڵام والیگەری قەدەغەی کردووە و بۆیەش پرسەکە لە گوندی دەرگان کە زێدی ئینالهانە دانراوە.

هـ . ب