ڕێپێوانێکی باش بەرەو داهاتوو...

گەریلای یەژاستار نوروهان دوندار (گوکسون) لە ساڵی ٢٠١٢دا لە قۆناغی شەڕی گەلی شۆڕشگێری بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد.

دوندار لەسەر فەلسەفەی ئازادی ژن کە لە لایەن عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردەوە بنیاتنراوە، ژیاوە، لە هەموو ژیانی ناو گەریلادا بۆ هاوڕێکانی بووە بە نمونە و گەریلایەکی پێشەنگ و فەرماندەیەک.

دوندار هەموو ئەرکەکانی بە بەرپرسیاریەکی گەورەوە جێبەجێ کرد و بووە وڵامێکی کۆمەڵایەتی بۆ پرسی ژنان.

هەرێمی بۆتان کە یەکەم یەکینەی ژن لەوێ پێکهێنرا بۆ ئەو جێگایەکی زۆر جیاواز بوو.

لە هەرێمی بۆتان کە ژنە گەریلاکان لەوێ تێکۆشانێکی زۆر گەورەیان بەڕێوەبردووە و لە بەرانبەر هەڵوێستی فەئۆداڵ و بێباوڕیەکی زۆر تێکۆشانێکی بێوەستانیان بەڕێوەبردووە، بە ئیرادە، تێکۆشان و هێزی خۆی بووەتە خاوەن ئەزموونێکی گەورە.

گەریلا گوکسون لە ساڵی ٢٠١٦ەوە ڕووی کردە بۆتان.

لە هەر هەنگاوێکدا کە لە بۆتان هاویشتی، شوێنپێی تێکۆشان و بەرخۆدانی بە جێ هێشت و بەرەو قۆناغی نوێتر ڕوویشت.

گەریلا گوکسون کە لە ناوچەی هەرەکۆل بە رەنجێکی زۆر بوو بە خاوەن پراکتیکێکی بەهێز، لە ساڵی ٢٠١٩ تا ساتی شەهیدبوونی لەسەر ڕێبازی میلیتانی خەباتی کرد.

ف.ق