ڕێپێوانی بە مەشخەڵی گەنجان لە قەندیل

جەماوەرێکی زۆر بۆ بەشداربوون لە نەورۆزی قەندیل کۆبوونەتەوە، گەنجان ڕێپێوانی بە مەشخەڵیان ئەنجامدا.

لە قەندیل گەل بەجۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە نەورۆز دەکات، ئەمشەو گەنجان ڕێپێوانی بە مەشخەڵیان ئەنجامدا. گەنجان بە گوتنەوەی سروودی شۆڕشگێڕی و بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" و مەشخەڵەکانی دەستیان گڕوتینی نەورۆزی ئەمساڵیان بەدەرخست.

بڕیار وایە سبەی ئاهەنگێکی بەرفراوانی نەورۆز لە قەندیل بەڕێوەبچێت، هەر لە ئێستەوە گەل لە هەرێمەکە کۆبووەتەوە و بە گڕوتینەوە خۆیان بۆ ئاهەنگەکەی سبەی ئامادە دەکەن.