'پێویستە گرنگی بە بەرهەمە کوردی و خۆماڵییەکان بدرێن'
ڤێستیڤاڵی پاییزەی کەلار بەردەوامە، بەشداربوانیش داوادەکەن کە گەل گرنگی بە بەرهەمی خۆماڵی بدەن و وتیان: "گرنگە ئەم ڤێستیڤاڵانە ساڵانە بکرێنەوە بۆ ئەوەی گەل ئاشنای بەرهەم و کولتووری کوردیی بن."
ڤێستیڤاڵی پاییزەی کەلار بەردەوامە، بەشداربوانیش داوادەکەن کە گەل گرنگی بە بەرهەمی خۆماڵی بدەن و وتیان: "گرنگە ئەم ڤێستیڤاڵانە ساڵانە بکرێنەوە بۆ ئەوەی گەل ئاشنای بەرهەم و کولتووری کوردیی بن."
ڤێستیڤاڵی پاییزە لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان بەردەوامە، کە تیایدا ٥٠ فرۆشیاری بەرهەمە دەستکردەکان و خواردنە کوردەوارییەکان بەشدارن، هاوڵاتییان پێشوازییەکی گەرمیان لێکردووە زۆرینەی بەشداربووانی فێستیڤاڵەکەش ژنن، لەو بارەیەوە هەریەک لە بەشداربوان؛ موزەفەر عزەت و فایەق محەمەد بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.
لە سەرەتایی قسەکانییدا موزەفەر عزەت باسی لەوەکرد لە هەورامانەوە هاتووە بەشداری ڤێستیڤاڵی پاییزەی کەلار بووە، گوتی: "بەرهەمەکانی ئێمە هەمووی خۆماڵییە و هی کوردستانە، خەڵکی کەلار ئاشنان بە بەرهەمی کوردی و بە گەرمییەوە پێشوازیی لێدەکەن.
شتەکانمان پێکهاتووە لە گوێز و ترشی سماق و بادەم، زۆر خواردنی تری کوردەواریشمان هەیە، زۆرینەی شتەکانمان بەرهەمی هەورمان و ناوچەکانی تری کوردستانن. بەرهەمەکانمان هیچیان کیمیایی تێدانیین و سروشتیین."
'بەربوومی کوردستان سروشتییە و تام و چێژێکی سروشتییانەی هەیە'
لە کۆتایی قسەکانییدا موزەفەر عزەت باسی لەوەکرد بە مەبەستی ئاشناکردنی بەرهەمەکانی کوردستان ساڵانە سەردانی ناوچەکانی عێراق دەکەن و زۆر حەزیان بە بەرهەمی کوردستان هەیە و گوتی: "ئەم ڤیستیڤاڵانە زۆر پێویستن کە ساڵانە لە هەموو شارەکانی کوردستان بکرێنەوە، لە ئێستادا ئێمە بۆ ڤیستیڤاڵەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش دەڕۆیین، زۆر حەزیان بە بەرهەمی کوردەواری هەیە.
بۆ ئەوەی زیاتر خەڵک ئاشنا بێت بە بەرووبوومی کوردستان گرنگە بەشداری ڤیستیڤاڵەکان بکەن، بۆ ئەوەی بزانن خواردن و بەرهەمەکانی کوردستان تام و چێژێکی سروشتی هەیە."
'گرنگە ساڵانە لە شاری کەلاردا ڤیستیڤاڵی کلتووری بکرێتەوە'
پاشان فایەق محەمەد باسی لەوەکرد کە لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتووە، بە کۆمەڵێک بەرهەمی کوردییەوە بەشداری ڤیستیڤاڵەکە بووە، گوتی: "ئەو خواردنانەی کە هێناومە هەمووی کوردیین و سروشتیین، گازۆکانم شەکریان تێدانییە و سروشتیین.
خۆم لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتووم ئەو خواردنانەشی کە هێناومە هی ئەوێیە، گرنگە ئەم ڤیستیڤاڵانە ساڵانە دوو بۆ سێجار لە شاری کەلار بکرێنەوە، چونکە هەم خەڵک شمەکی هەرزانی دەستدەکەوێت و ئەو خواردنانەشی کە دێنە ئیرە نوێن دەتوانن سودی لێ وەرگرن."